سوپای ئیسرائیل رای گه‌یاند، فه‌له‌ستینییه‌كی كوشتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامێكی خێرادا به به‌رد هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێله ئیسرائیلییه‌كان.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سوپای ئیسرائیل له كه‌رتی رۆژئاوای ئه‌و وڵاته، فه‌له‌ستینییه‌ك كه ویستوویه‌تی به به‌رد هێرش بكاته سه‌ر ئۆتۆمبێكی ئیسرائیلی، بۆیه ته‌قه‌یان لێ كردووه و كوشتوویانه.
چه‌ند كه‌سێك به به‌رد هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێله ئیسرائیلییه‌كان
سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاگایان لێ بووه كه چه‌ند كه‌سێك به به‌رد هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێله ئیسرائیلییه‌كان، بۆیه ته‌قه‌یان لێ كردوون و فه‌له‌ستینییه‌كیان كوشتووه.
له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نراوه‌دا، سوپای ئیسرائیل وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به به‌رد هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر كه جامی پێشه‌وه‌ی شكاوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینی رای گه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سه‌ی به ته‌قه‌ی ئیسرائیلییه‌كان كوژراوه، ته‌مه‌نی 32 ساڵه.