كۆمپانیاى نیشتمانى چین بۆ نه‌وت راى گه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ عێراق گرێبه‌ستێكى به به‌هاى 203 ملیۆن دۆلار بۆ به‌رهه‌مهێنانى گازى سروشتى واژوو كردووه.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى، ئه‌مڕۆ 23ى ئادار ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى راگه‌یه‌نراوێكى كۆمپانیاى نیشتمانى چین كردووه، كه له‌باره‌ى گرێبه‌ستێكى نوێ له‌گه‌ڵ عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه.
پرۆژه‌كه ده‌بێت به 29 مانگ ته‌واو بكرێت
كۆمپانیا چیینیه‌كه ئاشكراى كردووه، توانیویه‌تى گرێبه‌ستێكى ئه‌ندازه‌یى به به‌هاى 203 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار له عێراق به ده‌ست بهێنێ، بۆ چاره‌سه‌ركردنى گاز له كێڵگه‌ى مه‌جنوون له به‌سڕه. كه ئه‌و گازه‌یش رێژه‌ى كبریتى به‌رزه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، بڕیاره پرۆژه‌كه له ماوه‌ى 29 مانگ ته‌واو بكرێت، له‌م ماوه‌یه‌دا دامه‌زراوه‌یه‌ك دابنرێت كه بتوانێ رۆژانه چوار ملیۆن و 390 هه‌زار مه‌تر سێجا گاز به‌رهه‌م بهێنێ.
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كه ده‌ڵێ كێڵگه‌ى مه‌جنوون كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، رۆژانه بڕى 240 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێ و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له ساڵى داهاتوودا به‌رهه‌مه‌كه‌ى بگات به 450 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
له‌ڕووى یه‌ده‌گیشه‌وه به یه‌كێك له كێڵگه نه‌وتییه گرنگه‌كانى دنیا داده‌نرێت و یه‌ده‌گه‌كه‌ى به 38 ملیار به‌رمیل مه‌زنده ده‌كرێت.