كۆمپانیای ئۆپۆ ڕای گه‌یاند كه ئه‌مرۆ نوێترین مۆدێلی ڕینۆ ده‌خه‌ینه بازاڕه‌وه كه ئه‌ویش ئۆپۆ ڕینۆ سێیه و جۆرێكی نوێی پۆلی ڕینۆیه، شێوازێكی تایبه‌تی هه‌یه و یه‌كێكه له به‌هێزترین مۆبایله‌كانمان.
ماڵپه‌ڕی"
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی به‌هێزترین مۆبایلی ئۆپۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مڕۆ كۆمپانیای ئۆپۆ نوێترین مۆبایلیان له جۆری "ئۆپۆ ڕینۆ سێی" نمایش كرد كه له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، رینۆی نوێ یه‌كێك ده‌بێ له ناوازه‌ترین مۆبایله‌كانی دنیا كه سیستمێكی زۆر به‌هێزی تێدا به‌كار هێنراوه و پرۆسێسه‌رێكی خێراشی بۆ داده‌نرێت كه بتوانێ له‌كاتی به‌كارهێناندا ڕانه‌وه‌ستێت و خاونه‌بێته‌وه.
مۆبایلەکە بە سیستمێکی جیاواز و بەهێز دروست کراوە
ئۆپۆ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و مۆبایله‌ی گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.4 ئینجه كه به‌سیستمی 4K كار ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕامی هه‌شت گێگابایته له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه بۆ به‌هێزترین سیستمی ئه‌ندرۆید به‌كار ده‌هێنرێت ئه‌ویش میدیاتێك هیلۆی P90ه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه خاوه‌ن كامێرایه‌كی زۆر جوانه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 32 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 48 مێگاپێكسڵه، جگه له‌وه‌یش پاترییه‌كه‌ی 4025 میلی ئه‌مپێره، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 480 دۆلار.
"ئۆپۆ"، یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ"، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.