دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیا وه‌رگێڕێكی سوپای ئه‌ڵمانیای به تاوانی پێدانی زانیاری نهێنی سوپا به ئێران، به حه‌وت ساڵ و 10 مانگ زیندانی سزا دا.
بە تاوانی ناپاکی دادگا خۆی و هاوسەرەکەی سزا دا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ی ئادار، ئاژانسی هه‌واڵی
بی بی سی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دادگای باڵای ویلایه‌تی راین لاند – ڤاڵتسی ئه‌ڵمانیا سزای شه‌ش ساڵ و 10 مانگ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌و سیخوڕه ئه‌فغانییه‌دا سه‌پاند كه ماوه‌ی چوار ساڵ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی زانیاری نهێنی سوپای ئه‌ڵمانیایان به ئێران فرۆشتووه.
ئه‌و سیخوڕه ناوی "عه‌بدولحه‌مید.س"یه و به ره‌گه‌ز هاووڵاتی ئه‌فغانستانه و وه‌ك وه‌رگێڕ له سوپای ئه‌ڵمانیا كاری كردووه، عه‌بدولحه‌مید ته‌مه‌نی 51 ساڵه و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی زانیاری نهێنی سوپای ئه‌ڵمانیایان به ئێران فرۆشتووه.
دادگای شاری كوبلێنزی ئه‌ڵمانیا "ئاسیه. س"ی هاوسه‌ری عه‌بدولحه‌میدی به تاوانی هاوكاریكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی له سیخوڕی بۆ ئێران به 10 مانگ زیندانی مه‌رجدار سزا داوه.
دادگای باڵای ئه‌ڵمانیا له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، عه‌بدولحه‌مید وه‌ك كارمه‌ندێكی سوپای ئه‌ڵمانیا پۆسته‌كه‌ی به‌كار هێناوه بۆ سیخوڕیكردنی وڵاتان و ناپاكی كردووه.
به‌پێی یاسای ئه‌ڵمانیا كه‌سانی ناپاك 15 ساڵ سزای گرتنیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت، به‌ڵام دادگای باڵای ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه ددانیان به تاوانه‌كانیان ناوه و پێشتر هیچ تاوانێكیان نه‌كردووه و فایله‌كانیان پاك بووه، سزای كه‌متریان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه.