شانه‌ى راگه‌یاندنى ته‌ناهى عێراق راى گه‌یاند، به‌یانى ئه‌مڕۆ به مووشه‌ك هێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى به‌غدا، تا ئێسته هیچ زیانێك دیار نییه.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ى ئادار بڵاوى كردووه‌ته‌وه، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كراوه و تا ئێسته زیانه‌كان دیار نییه.
تا ئێسته زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراون
دواتر شانه‌ى راگه‌یاندنى ته‌ناهى عێراق، له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن هه‌مان ماڵپه‌ڕ بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاشكراى كردووه، دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى باره‌گاى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى به‌غدا كراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه باسى زیانه‌كان نه‌كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش دیارى نه‌كراوه، كه ته‌نیا ئه‌م دوو مووشه‌كه بووه یان مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ى شوێنى تریش كراون.
چونكه به‌یانى ئه‌مڕۆ میدیاكانى عێراق ئاشكرایان كرد، چه‌ندان مووشه‌ك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وز كراوه و باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا زه‌نگى ئاگه‌داركردنه‌وه‌ى لێداوه.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ته‌ناهى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌ى نه‌هزه‌ى به‌غداوه ئاراسته كراون و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه دواتر زانیارى زیاتر بڵاو ده‌كاته‌وه.
له ماوه‌ى ساڵێكدا ده‌یان جار هێرشى مووشه‌كى كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌مه‌ریكا گرووپه شیعه‌كانى به ئه‌نجامده‌رى ئه‌و هێرشانه ده‌زانێت.