به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان رای ده‌گه‌یه‌نێت، دۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات و تیمه ته‌ندروستییه‌كان توانیویانه ده‌رمانڕێژی شارۆكه‌كه بكه‌ن و هاووڵاتییان پابه‌ندن به ڕێنوێنییه‌كان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی ئادار، سازان ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دۆخی ده‌ربه‌ندیخان تا ئاستێكی زۆر جێگیر و باشه، هاووڵاتییان به باشی پابه‌ندی ڕێكار و ڕێنوێنییه‌كان ده‌بن و هاوكاریی زۆری ئێمه‌یان كردووه، تیمه ته‌ندروستییه‌كانیش كاره‌كانیان به باشی ئه‌نجام داوه.
دۆخی ده‌ربه‌ندیخان تا ئاستێكی زۆر جێگیر و باشه
ئه‌وه‌شی گوت، هه‌موو هه‌وڵێكمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ نه‌ده‌ین له‌وه زیاتر بڵاو بێته‌وه، هاووڵاتییان ده‌یانه‌وێ موژده‌یان پێ بده‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه به‌و جۆره پابه‌ندبوونه‌ی هاووڵاتییان به ڕێنوێنییه‌كان موژده‌ی خۆشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، تیمه‌كانی پشكنین له باره‌ی دڵنیابوون له تووشبوونی هاووڵاتییان به نه‌خۆشی كۆرۆنا یان نا، به‌رده‌وام سه‌ردانی ماڵان ده‌كه‌ن و پشكنین ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌كی زۆر پشكنین له تاقیگه‌كان هه‌یه كه بۆ هاووڵاتییان كراوه، به‌شی زۆریان خۆشبه‌ختانه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه نییه.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه، نه‌خۆشییه‌كه زۆر بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه و به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك ده‌توانین سه‌ربكه‌وین به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌دا.
له ده‌ربه‌ندیخان تا ئێسته 19 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و سێ كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و هیچ حاڵه‌تێكی مردن له سنووره‌كه‌دا تۆمار نه‌كراوه، پێشتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاری دا شارۆكه‌كه كه‌ره‌نتین بكات تا نه‌خۆشییه‌كه زیاتر بڵاو نه‌بێته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی