هه‌ڕه‌مه‌كانی میسر ده‌كه‌ونه شاری جیزه كه له چه‌ند هه‌ڕه‌مێك پێكهاتوون، له‌ناویاندا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌م له میسر و دنیادا پێی ده‌گوترێ "الهرم الاكبر". بۆ ئه‌م قۆناغه‌یش كه ڤایرۆسی كۆرۆنا دنیای گرتووه‌ته‌وه و میسریش یه‌ك له‌و وڵاتانه‌یه كه تووشی بووه، بۆ یه بۆ هۆشیاركردنه‌وی خه‌ڵك تا خۆپارێزی بكه‌ن، ئه‌و هه‌ڕه‌مه گه‌وره‌یه‌ی به‌كار هێناوه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" وێڕای وێنه‌ی هه‌ڕه‌مه گه‌وره‌كه، هه‌واڵێكی له‌باره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی، میسر تیشكه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كان وه‌ك شاشایه‌ك بۆ سه‌ر هه‌ڕه‌مه‌كه، به‌كار هێناوه كه له دووریشه‌وه بێت، خه‌ڵك ده‌یبینن.
له ماڵه‌كه‌ت دابنیشه - خۆپارێزی بكه
به‌پێی پێگه‌كه، به‌تایبه‌تی له‌كاتی شه‌واندا تیشكه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كان هه‌ڕه‌مه‌كه‌ی رووناك كردووه‌ته‌وه كه وه‌ك شاشه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ری نووسراوه، "له ماڵه‌كه‌ت دابنیشه- خۆپارێزی بكه". هاوكات له ژێریشیه‌وه نووسراوه "سڵاو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌مانپارێزن". كه به‌سه‌ت لێی هێزه‌كانی ته‌ناهی و ده‌زگه ته‌ندروستییه‌كانه.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته میسریش، تا ئێسته له‌و وڵاته 656 كه‌س تووش بوون و 41 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیای گرتووه‌ته‌وه، تا ئێسته نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌س تووشی بوون و نزیكه‌ی 35 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.