نرخی نه‌وت دوای ئه‌و دابه‌زینه به‌رچاوه‌ی رۆژی دووشه‌م تۆماری كرد، له ئێواره‌ی رۆژه‌كه‌وه رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی
livechart ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 25 دۆلار ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا رۆژی دووشه‌م تا نزیكه‌ی 23 دۆلار دابه‌زی. به‌وپێیه به‌راورد به نزمترین نرخی له 24 سه‌عاتی رابردوودا، به‌های نه‌وت به رێژه‌ی7%به‌رز بووه‌ته‌وه.
رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشووی ئۆپێك كه كۆتایی ساڵی رابردوو واژوویان كردبوو، كۆتایی هاتووه، بۆیه له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌مه زۆر دابه‌زیبوو و ئێسته‌ش بازاڕه‌كه ده‌یه‌وێت خۆی له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بگونجێنێت و هه‌ریه‌ك له رووسیا و سعوودیه‌ش به‌رده‌وامن له‌و ململانێیه‌ی دژی یه‌كتر ده‌ستیان پێ كردووه.
وه‌زیرانی وزه‌ی هه‌ردوو وڵاتی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كۆ ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌ی له 24 سه‌عاتی رابردوودا هه‌ناسه‌یه‌كی به بازاڕی نه‌وت به‌خشیوه، پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی تره‌مپ بووه بۆ پوتینی سه‌رۆكی رووسیا، باسیان له‌وه كردووه بازاڕی نه‌وت سه‌قامگیر بكه‌نه‌وه و بڕیاریشه وه‌زیری وزه‌ی هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كۆ ببنه‌وه.
پێشتر دوای ئه‌وه رووسیا نه‌كه‌وته ژێرباری بڕیارێكی ئۆپێك. سعوودیه رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بڕیاری دا به لێشاو نه‌وت بخاته بازاڕ و نرخه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیان به رووسیا بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش وایكرد نرخی نه‌وت له ماوه‌ی كه‌متر له 10 رۆژ له 45 دۆلاره‌وه بۆ خوارووی 25 دۆلار دابه‌زێت.
له هه‌مووی گرنگتر كۆرۆنا بازاڕه‌كانی دنیای خستووه‌ته ژێر كاریگه‌ری و به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی وڵاتان دژی كۆرۆنا به هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ گرتوویانه‌ته‌به‌ر، چه‌رخی پیشه‌سازی سست بووه و داخوازی له‌سه‌ر نه‌وتیش بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیوه.