سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆڵاند تره‌مپ رای گه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێك و چالاكییه‌كی تایبه‌ت ده‌ست پێ ده‌كه‌ین بۆ له‌ناوبردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئه‌مه‌ریكای لاتین. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سوپای ئه‌مه‌ریكا له سه‌رجه‌م دنیادا به‌توندی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، تره‌مپ كه رۆژانه كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ساز ده‌كات، گوتوویه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵمه‌تێك بۆ له‌ناوبردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئه‌مه‌ریكای لاتین ده‌ست پێ ده‌كات. مه‌به‌ستمانه ئه‌و ماده بكوژه له ئه‌مه‌ریكا له‌ناو ببه‌ین.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته مارك ئیسبه‌ر گوتوویه‌تی، سه‌رۆك تره‌مپ فه‌رمانی كردووه كه‌شتیگه‌لی شه‌ڕوانی و فڕۆكه‌ی چاودێریی زیاتر بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئاماده بكرێت.
زیاتر روونی كرده‌وه كه ئه‌و هێزه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكای لاتین ئاماده ده‌كرێ و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌ڕێوه ده‌به‌ن، دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و هێزه‌یه كه له فه‌نزوێلا بۆ له‌ناوبردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له چالاكیدان.