له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوو گرژییه‌كانی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران زیاد كردووه، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌دنان زورفی دروست كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی نیسان، نه‌هرۆ محموود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی زورفی پێك نایه‌ت، هه‌موو ئاماژه‌كانیش له دوای زورفی بۆ عادل عبدولمه‌هه‌دی ده‌چن كه له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.
ره‌نگه هه‌ندێك لێدان هه‌بێت له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا له‌و هێزانه‌ی له ئێران نزیكن
هاوكات مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كوردستان بۆ "وشه" گوتی، پێكهێنانی حكوومه‌ت له ئه‌سته‌م ئه‌سته‌متره، چونكه دۆخی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر چووه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا سیستمی باتریۆت له عێراق جێگیر بكات.
نه‌هرۆ مه‌حموود هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ماڵی شیعه ته‌واو تێكچووه، هیچ سازانێك نییه له نێوانیان، ئه‌و ناوانه‌ش باس ده‌كرێت كه گوایه بۆ شوێنگره‌وه‌ی عه‌دنان زورفین راست نییه.
هاوشان مه‌حموود عوسمان روونی كرده‌وه، هه‌ندێك لایه‌ن زورفی و سه‌رۆك كۆمار عێراق به ئه‌مه‌ریكایی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، بۆیه زۆرینه دژی عه‌دنان زورفین. هه‌روه‌ها دۆخی عێراق تا دێت به‌ره‌و پشێوی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت.
سیاستمه‌داری كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ره‌نگه هه‌ندێك لێدان هه‌بێت له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا له‌و هێزانه‌ی له ئێران نزیكن.
ئه‌وه له كاتێكدایه دوێنی ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت چووه‌ته به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زۆر سه‌ركرده‌ی هێزه شیعه‌كان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێك ئاشكرا نه‌كراوه.