وڵاتانی جیهان بۆ ڕێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆرینه‌ی ڕه‌هایان ده‌ستیان به ڕێوشوێنی توند كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین نزیكبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌بێت، تا ڤایرۆسه‌كه زیاتر له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر نه‌گوازرێته‌وه و خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌متر بكرێته‌وه، یه‌كێك له‌و ڕێكارانه‌ی كه له میدیاكان باسی لێوه‌كرا، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵی شێره له شاره‌كانی ڕووسیا بۆ ڕێگری له هاتنه ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك.
ئه‌و هه‌واڵه و وێنه‌ی شێرێك كه له نێو شه‌قامێكی شارێك ده‌خولێته‌وه، له ناوه‌ڕاستی مانگی ئادار/مارس بڵاوبووه‌وه و میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به بایه‌خی زۆره‌وه بڵاویان كرده‌وه، به‌ڵام پێویسته ژیرانه بیر بكه‌یته‌وه، ئایا گه‌ر حكوومه‌تێك هه‌وڵی پاراستنی خه‌ڵكه‌كه‌ی بدات له په‌تای كۆرۆنا، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان زۆر نه‌بێ، ئایا به ئامرازێكی تر هه‌وڵی له‌ناوبردنیان ده‌دا، كه ئه‌ویش ئاژه‌ڵێكی گۆشتخۆری وه‌كو شێره له نێو شارێك كه زۆرترین خه‌ڵكی لێ بژی.
به بڕوای تۆ ئه‌مه كارێكی شیاوه بۆ ڕێگری له هاتنه ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك و وه‌ستاندنی جووڵه و هێشتنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له ماڵه‌وه، تا به‌ر به ڤایرۆسی كۆڤید19 بگرن؟ بێگومان وه‌ڵامه‌كه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بیر بكاته‌وه بریتییه له نه‌خێر، ئه‌ی كه‌واته میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌م كاره ده‌كه‌ن؟ خۆی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م هه‌واڵه وه‌ك جۆرێك له هه‌ڕه‌شه و ترس، به‌ڵام هیچ ڕاستییه‌كی له پشته‌وه نییه.
ناوه‌رۆكی هه‌واڵه‌كه ئه‌وه بوو، كه ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا له شاره گه‌وره‌كانی وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه 500 شێری برسی به‌ڕه‌ڵا بكرێن و له نێو شه‌قام و كوچه و كۆڵانه‌كانی شاره‌كان بسووڕێنه‌وه، هه‌ر كه‌سێك له ماڵه‌وه بێته ده‌ره‌وه، شێره‌كان په‌لاماری ده‌ده‌ن و كۆتایی به ژیانیان ده‌هێنن. دواتر میدیاكانی ڕووسیا له زاری به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان به ته‌واوی ئه‌و زانیارییانه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و به توندیش سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و جۆره هه‌واڵانه‌یان كرد، كه ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی ڕووسیا وه‌ك بكوژی خه‌ڵكی وڵاته‌كه وێنا بكه‌ن.
هیچ وڵاتێكتان بینیوه بۆ پاراستنی خه‌ڵك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نێ و دواتریش به گیانه‌وه‌ری دڕنده بیانكوژێت
ڕه‌نگه پرسیارێكی تر لات دروست ببێ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ڕووسیا ئه‌و فه‌رمانه‌ی نه‌كردووه و شێر له كۆڵانه‌كان بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌ی ئه‌و وێنه‌ی شێره له كوێوه هاتووه، كه له نێو شه‌قامی شارێك ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌مه‌یش به دواداچوونی پێویستمان كردووه، تا پرسیاره‌كانت بێ وه‌ڵام نه‌بن و بگه‌یته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه به زانیاری هه‌ڵه و به فه‌یك نیوز ههڵخهڵهتێنراویت.
به گوێره‌ی به دواداچوونه‌كان، ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییه بڵاوبووه‌وه، مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2016 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك شێرێك له باخچه‌ی ئاژه‌ڵان به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی ڕایكرد و به شه‌قامه‌كانی شاری جۆهانسبێرگی باشووری ئه‌فریقا بڵاو بووه‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو هێزه‌كانی ته‌ناهی توانیان به فیشه‌كی لاستیكی و ده‌رزی بێهۆشكه‌ر كه له ڕێی ده‌مانچه و چه‌كه‌وه ده‌هاوێژرا، شێره‌كه‌یان بێهۆش كرد و دواتر خستیانه‌وه ناو قه‌فه‌سێك و بۆ لانه‌كه‌ی خۆیان گێڕایه‌وه له نێو باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی جۆهانسبێرگ.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆستی ئه‌مه‌ریكی له نیسان/ئه‌پریلی 2016 ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه بڵاوكرده‌وه، به‌شێك له زانیارییه‌كان ئه‌وكات باسیان له‌وه ده‌كرد، كه شێره‌كه ماڵی و شیرخۆر بووه و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی سینه‌مایی بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم به نێو شه‌قامێك بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌رچۆنێك بێ، زانیارییه‌كان چۆن بوو بن و سه‌رگوزه‌شته‌ی ڕووداوه‌كه چی بوو بێت، ئه‌وه ناگۆڕێت، كه ڕووداوه‌كه له ساڵی 2016 ڕوویداوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك هی ئێسته نییه و دیمهنهكهیش به دڵنیاییه‌وه هی ئه‌وكاته و ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كرێ، به ته‌واوی دووره له ڕاستییه‌وه.
وێنه‌كه هی باشووری ئه‌فریقایه كاتێك شێرێك هاته نێو كۆڵانه‌كان
هۆكارێكی تری ناڕاستی ئه‌و هه‌واڵه ئه‌وه‌یه، كه تا ئێسته ڕێژه‌ی تووشبووان له ڕووسیا نه‌گه‌یشتووه‌ته حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار و دۆخه‌كه به ته‌واوی له ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌دایه و ته‌نیا له ڕووی پزیشكییه‌وه ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردووه و ڕێنمایی بڵاو ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌ستیان بشۆن و مه‌ودای نێوانیان له مه‌تر و نیوێك زیاتر بێ، واته خه‌ڵكی تا ئێسته‌یش له ڕووسیا به ئاسایی هاتوچۆ له شاره‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی مۆسكۆ كردوویه‌تی توندكردنی سنووره‌كان و قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆیه، كه‌واته ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی هه‌ر نه‌دابێت، چۆن شێر بڵاو ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بشكێنێت، له‌لایه‌ن شێره‌كانه‌وه په‌لاماری بدرێ و كۆتایی به ژیانی بهێنرێت؟!
له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ناڕاسته به ناوی
پوتین و هه‌وڵدان بۆ دێوكردنی حكوومه‌تی ڕووسیا، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته فه‌رمانیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و ده‌یانه‌وێ بكه‌ری ئه‌م كاره بدۆزنه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆی ڕووسیا بێ، ده‌گیرێ و ده‌خرێته زیندانه‌وه و ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌یش بێ، ئه‌وا سكاڵای یاسایی له دادگاكان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێ.