پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

:: PM:07:33:04/04/2020 ‌
سەرۆك بارزانی پەیامێكی ئاراستەی رۆژنامەی خەبات كرد، بەبۆنەی ساڵڕۆژی دەرچوونی ڕۆژنامەكە و دەڵێت، رۆژنامەی خەبات ئەو شانازییەی هەیە كە وێڕای ڕاپەڕاندنی ئەركی خۆی بەردەوام بەرگری لە مافەكانی گەلەكەمان كردووە.

ئەمڕۆ شەموو چواری نیسان، سەرۆك بارزانی لە پەیامێكدا رای گەیاندووە، بەبۆنەی یادی 61 ساڵەی بە ئاشكرادەرچوونی رۆژنامەی خەباتـەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم و هیوای بەردەوامی و پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

ڕۆژنامەی خەبات و بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلەكەمان پێكەوە گرێ دراون
"ڕۆژنامەی خەبات و بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلەكەمان پێكەوە گرێ دراون و لەم بۆنەیەدا جارێكی تر دووپات لەسەر ئەوە دەكەمەوە كه یادكردنەوەی ساڵڕۆژی دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات، یادكردنەوەی خەباتی نەتەوەیەكە، یادكرنەوەی ڕۆژانێكی سەخت و تاڵ و ناخۆش و ڕۆژانێكی پڕ لەسەروەرییە" سەرۆك بارزانی وا دەڵێ‌.

سەرۆك بارزانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، رۆژنامەی خەبات، ئەو شانازییەی هەیە كە وێڕای ڕاپەڕاندنی ئەركی خۆی لە بواری ڕاگەیاندن و برەودان بە ئاستی ڕۆشنبیری و هوشیاریی خوێنەران، بەردەوام بەرگری لە مافەكانی گەلەكەمان كردووە و مینبەرێك بووە بۆ زیاتر چەسپاندنی پەیامی پێكەوەژیان و لێبوردەیی.

هەروەها دەڵێت "خەبات، تا ئێستاش، لەڕووی پێڕەوكردنی ئاكاری پیشەیی، داكۆكیكردن لە مافی هاووڵاتیان، پەرەپێدانی گیانی لێبوردەیی و پێكەوە ژیانی برایانەی هەموو چین و توێژكانی گەلەكەمان سەرمەشقە و وەك هەمیشە شانازییتان پێوە دەكەین.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم