ناوەندێكی رووسی: كۆرۆنا بە شێوەیەكی سروستی پەرەی سەندووە

:: PM:07:48:04/04/2020 ‌

لەناو بوونی مشتومڕ و پێشبینی لەبارەی چیەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە تا ئێستەیش خەریكی بڵاوبوونەوە و زیادبوونی قوربانییەكانیەتی لە جیهاندا، لێرە و لەوێ گومانی ئەوە دەكرێت ئەو وەك چەكێك بۆ گەیشتن بە مەستی دیاریكراو بەكار هاتبێت یان لە تاقیگەكان دزەی كردبێت، ناوەندێكی رووسی دووپات لە ئاساییبوونی دەكاتەوە.
تاقیگەكان دەتوانن ڤایرۆس بەرهەمبێنن و لەوەی سروشتی جیا ناكرێنەوە
رنات مكسیۆتۆڤ، بەڕێوەبەری سەنتەری "ڤیكتۆر"ی زانستی حكوومەتی رووسیا دووپاتی كردەوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی سروشتی و بێ دەستوەردانی زانایانی بایۆلۆجی پەرەی سەندووە، ئەو زانایە كە سەرپەرشتیی پەرەسەندنی پێكوتەیەك لە دژی پەتای گۆڤید-19 دەكات، زیاتر گوتی، كۆرۆنا زۆر لە ڤایرۆسی سارس دەچێت، كە لە 2002-2003 خەڵكێكی زۆری كوشت و هەوكردنی سییەكانی دروست كرد، بۆیە رێژەی لێكچوون 80%یە، من پێم وایە و لەوەیش دڵیام كە ئەو ڤایرۆسە بە شێوەیەكی سروشتی پەرەی سەندووە. 

زیاتر گوتی، ئێستە تواناكانی ژیانزانیی پێكهاتەیی، رێگە بە بەرهەمهێنانی هەموو جۆرە ڤایرۆسەكان لە تاقیگە دەدات، هاوكات ناتوانین جیاوازی لە نێوان دەستكرد و سرووشتیان بكەین.

شایەنی باسە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستی بە بڵاوبوونەوە لە سەرانسەری دنیا كرد كە لە كۆتایی 2019 لە ووهانی چین سەری هەڵدا، ئێستەیش ژمارەی تووشبووان لە سەرانسەری دنیا گەیشتووەتە زیاتر لە 1162 هەزار حاڵەت و مردووانیش لە 62500 حاڵەت نزیك دەبێتەوە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل