له‌كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی تووشبووی گوندی بێسه‌ڵمێن كه نه‌خۆشی كۆرۆنای په‌ڕاندبوو، له لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكه‌وه ته‌قه له ئه‌مبوڵانسه‌كه كرا، به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ڵێن، له دادگا سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی نیسان، كه‌مال ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ڕه‌ئووف به‌گ به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی گوندی بێسه‌ڵمێن سه‌ر به شاره‌دێی وارماوه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌په‌ڕێنێت و چاك ده‌بێته‌وه، به ئۆتۆمبێلێكی ته‌ندروستی گه‌یه‌نڕایه‌وه بۆ گونده‌كه‌ی، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی گونده‌كه ته‌قه له تیمی ته‌ندروستی كراوه.
له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی گونده‌كه ته‌قه له تیمی ته‌ندروستی كراوه
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پاش تۆماركردنی كه‌یسی كۆرۆنا له گونده‌كه، وه‌ك تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری شاره‌زوور به هاوكاری پۆلیسی وارماوا، ڕۆیشتینه گوندی بێسه‌لمێن بۆ وه‌رگرتنی سه‌مپڵی كه‌سانی نزیك تووشبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكی گونده‌كه‌وه ڕێگریمان لێ كرا و سووكایه‌تی به تیمه‌كانمان كرا، تا ئێسته تیمه‌كانمان سێ جار به شه‌و و ڕۆژ چوونه‌ته گونده‌كه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گونده‌كه تووشی گیروگرفت بووین.
زیاتر ده‌ڵێ، ناوی تووشبووه‌كه وه‌ك كه‌یسێكی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌ژمار كرا كه پێ ده‌چێت بۆ ئه‌و هۆكاره بووه كه كه‌سه‌كه پێشمه‌رگه‌ی حزبی بووه له سنووری ده‌ربه‌ندیخان.
ئێمه وه‌ك هه‌ڵوێسێك و بۆ پاراستنی گیانی تیمه‌كانمان، سه‌رووی خۆمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ڕێكار و رێوشوێن به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی گونده‌كه بگیرێته‌به‌ر و سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ین، كه‌مال ئه‌حمه‌د وای گوت.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ