به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مڕۆ چوار كه‌سی تر‌ى كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونه دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێویست، چاكبوونه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
چوار كه‌سى تر كه مانگی ڕابردوو له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت هه‌ڵگری ڤایرۆسی كرۆنان چاكبوونه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجى نیسان، زیاد خه‌ڵه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌ت به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوار كه‌سى تر كه مانگی ڕابردوو له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت هه‌ڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان چاكبوونه‌وه.
زیاتر گوتى، "یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ چاكبووه‌ته‌وه یه‌كه‌م تووشبووی پارێزگاكه بوو به ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام ئەمڕۆ دوای پشكنینەكان دەركەوتووە كە ڤایرۆسەكەی پەڕاندووە."
ڕوونى كرده‌وه، "بەپێی بڵاو کراوەیەکی تاقیگەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق چوار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکووک تۆمار کراوه، پیرترین حاڵه‌تمان تاكو ئێسته پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک کراوه."
ئاشكراى كرد، "ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێڕاق ڕای گەیاند، دوو ژن و دوو پیاون، بەرلێکەوتنیان لەگەڵ ئاکۆ ڕەمەزان ستار خاوەن دەرمانخانەکەی شۆرجە هەبووە، بۆیه تكامان وایه هەر کەسێک سەردانی دەرمانخانەی ئاکۆی کردووە لە بەرانبەر یاریگاکەی حورییە، سه‌ردانمان بكه‌ن و پشکنین ئه‌نجام بده‌ن."
شانەی قەیرانی شاری كەركووك لە نوێترین بڕیاردا تاكو 16ی نیسانی داهاتوو قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی شارەكە درێژكردووەتەوە و دەوامی فەرمانگەكانی ڕاگرتووە، ئەمەیش بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوە ڤایرۆسی كرۆنا لە شارەكە.