ئێسته به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرترین باس‌وخواس له‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یه، ڕه‌نگه هه‌مووتان زانیاری ئه‌وه‌تان هه‌بێ، كه خواردنی پرته‌قاڵ و میوه‌كانی تر سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات، به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆرێكمان نه‌زانین سیسته‌می به‌رگری جه‌سته چییه و ئه‌ندامه‌كانی له جه‌سته كه‌وتوونه‌ته كوێ و ئه‌رك و كاریان چییه، چ شتێك ده‌بێته هۆی لاوازبوونی و لاوازبوونی چی به‌سه‌ر مرۆڤ ده‌هێنێت، له خواره‌وه هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و سیسته‌مه به‌هێز و گرنگه‌ی له‌شی مرۆڤتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به یه‌كێك له گرنگترین به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ داده‌نرێ و ڕاسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه مێشكی مرۆڤ و له‌كاتی چوونی هه‌ر ڤایرۆس و به‌كتریا و ته‌نێكی نامۆ بۆ ناو جه‌سته، سه‌ره‌تا هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و ته‌نه بناسێت و دواجاریش وه‌ڵامده‌ره‌وه و له‌ناوبه‌ری ته‌نه‌كه دروست ده‌كات و مرۆڤ به سه‌لامه‌تی ده‌هێڵێته‌وه.
ئه‌و سیسته‌مه گرنگه‌ی جه‌سته ڕه‌نگه كه‌مترین زانیاری له‌باره‌وه بزانن، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و بوونی نه‌بێت، له ڕاستیدا جه‌سته‌ی مرۆڤ بوونی نامێنێت، چونكه به خێرایی ڤایرۆس و به‌كتریاكان هه‌موو جه‌سته ده‌ته‌نن و كۆتایییمان پێ ده‌هێنن، بۆیه هه‌رچه‌نده جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌هێزت هه‌بێ، ئه‌وا به‌هۆی كاریگه‌ری به‌هێزی سیسته‌می به‌رگریته‌وه، نه‌ك ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌یخۆت، زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رمان و چاره‌سه‌رانه‌یشی پزیشك بۆتان ده‌نووسێ و وه‌ریده‌گرن و ده‌یخۆن، بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگرییه، تا چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات. نه‌ك ڕاسته‌وخۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ته‌ندروستییه‌كه‌ت.
سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ ده‌بێته سێ به‌ش كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: سیسته‌می به‌رگری سروشتی، كه له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی منداڵ بوونی هه‌یه، ئه‌ویش بریتییه له پارێزه‌ری ئه‌ندامانی جه‌سته و پێست به گشتی به نموونه‌یه‌كی گرنگی ئه‌و جۆره سیسته‌مه داده‌نرێت.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ سیسته‌می به‌رگری نه‌بێ، ناتوانێ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له ژیان بمێنێته‌وه و به تووشبوون به هه‌ڵامه‌ت گیان له ده‌ست ده‌دات
دووه‌م: سیسته‌می به‌رگری وه‌ڵامده‌ره‌وه، واته كاتێك ته‌نێكی نامۆ دێته ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ، سیسته‌می به‌رگری گشتی، دوای ناسینی دژه ته‌نێك دروست ده‌كات و له‌ناوی ده‌بات.
سێیه‌م: سیسته‌می به‌رگری وه‌رگیراو، ئه‌مه‌یش له ڕێی ڤاكسینه‌وه له مرۆڤ ده‌درێ، هه‌ربۆیه‌یش دوای هاتنه دنیای مرۆڤ، پرۆسه‌ی كوتان له زۆربه‌ی وڵاتان له وه‌رزێكی دیاریكراو ده‌ست پێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی تازه هاتوونه‌ته دنیا پێكوتیان دژی جۆره جیاوازه‌كانی په‌تا ڤایرۆسییه‌كان لێ بدرێ، ئه‌مه‌یش له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌یه و له ڕێی ڤاكسینه‌وه ده‌خرێته جه‌سته‌ی مرۆڤ و كاریگه‌ری ته‌واو له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كان داده‌نێت، كه بۆی دروستكراون.
ئه‌ندامانی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته
وه‌ك هه‌ر كۆئه‌ندامێكی تری جه‌سته له كۆمه‌ڵێك ئه‌ندام و به‌شی جیا جیا پێك دێ و له خواره‌وه سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ده‌خه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م: خانه‌ی به‌رگریكار، یه‌كێكه له گرنگترین پێكهاته‌كانی سیسته‌می به‌رگری كه له نێو خڕۆكه سپییه‌كان بوونی هه‌یه و به ده‌یان جۆری جیاوازه‌وه، هاوكات له خڕۆكه‌ی سوور و لیمفه گرێكان و غوده‌ی ده‌ره‌قی به‌ڕێژه‌یه‌كی فره‌وان بوونیان هه‌یه، ئه‌مانه له نێو خوێنی مرۆڤ ده‌سووڕێنه‌وه و له هه‌ر به‌شێكی جه‌سته و له نێو هه‌ر موولوله‌یه‌كی خوێن ته‌نێكی نامۆ ببینن له ده‌وری كۆ ده‌بنه‌وه و ده‌ست به ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
دووه‌م: ڕژێنه بكوژه‌كان، ئه‌مانه له نێو خانه‌كانی جه‌سته ده‌مێننه‌وه و هه‌ركاتێك میكڕۆب و ڤایرۆس و به‌كتریایه‌ك بێته ناو خانه‌كانه‌وه و هه‌وڵی تێكدانی سیسته‌می خانه‌كانی جه‌سته بدات، ڕژێنێكی بكوژ و كوشنده ده‌رده‌ده‌ن، كه ڕاسته‌وخۆ ئه‌و ڤایرۆس یان به‌كتریا یان میكڕۆبه له‌ناو ده‌بات و ته‌ندروستی مرۆڤ به سه‌لامه‌تی ده‌هێڵێته‌وه و ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروستی ده‌كه‌ن، كۆتایی پێ ده‌هێنێت.
سێیه‌م: له‌وزه‌تێن یان لیمفه‌گرێكانی گه‌روو، بریتییه له دوو ڕژێنی به‌هێز كه ده‌كه‌ونه هه‌ردوولای بۆڕی هه‌وا و سورێنچكه‌وه، ڤایرۆس و به‌كتریا و میكڕۆبه‌كان، زۆرینه‌ی ڕه‌هایان له ڕێی هه‌واو و خواردنه‌وه‌كانه‌وه ده‌گه‌نه ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌ڵام ئه‌م ڕژێنه بازگه و به‌ربه‌ستێكی زۆر به‌هێزه له‌به‌رده‌میان، كاتێك له ڕێی هه‌واوه به تایبه‌تی ڤایرۆسه‌كان بیانه‌وێ بگه‌نه سییه‌كانه‌وه، ئه‌وا ده‌ست به ده‌ركردنی ڕژێنی بكوژ ده‌كه‌ن و ڕێ ناده‌ن ڤایرۆس و به‌كتریا و میكڕۆبه‌كان بگه‌ن به سیییه‌كان یاخود گه‌ده، ئه‌مه‌یش به یه‌كه‌م به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری داده‌نرێ، بۆ ته‌نه نامۆكان كه له لووت و ده‌مه‌وه ده‌یانه‌وێ بچنه ناو جه‌سته‌وه.
چواره‌م: پێست، به یه‌كێك له ئه‌ندامه گه‌وره‌كانی جه‌سته داده‌نرێ و به ته‌واوی سه‌رجه‌م له‌شی مرۆڤ ڕووپۆش ده‌كات و ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی میكڕۆب و ڤایرۆسه‌كان له ڕێی پێسته‌وه بگه‌ن به ناوه‌وه‌ی جه‌سته، هاوكات هه‌سته ده‌ماری هه‌ستكردن به گه‌رمی و ساردی تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی هۆشداری به مرۆڤ بدات له كه‌شی ده‌وروبه‌ری و خۆی بپارێزێت، بۆیه به پارێزه‌رێكی گرنگ و كاریگه‌ر داده‌نرێت.
كارایی و به‌هێزی سیسته‌می به‌رگری ده‌بێته هۆی ناسینی ته‌نی زیانبه‌خش و ڤایرۆس و دروستكردنی دژه ته‌ن و دژه ڤایرۆس بۆ له‌ناوبردنی به‌شێوه‌یه‌كی خۆكارانه
پێنجه‌م: سپه‌ڵ، ده‌كه‌وێته به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لای چه‌پی جه‌سته‌ی مرۆڤ، بریتییه له گیرفان یان تووركه‌یه‌كی گه‌روه‌ی خوێن، كار ده‌كات بۆ پاككردنه‌وه‌ی خوێن له هه‌موو ته‌نه نامۆكان، ئه‌مه‌یش به فلته‌رێكی به‌هێزی خوێن داده‌نرێ، تا خوێنی پاك به هه‌موو ئه‌ندامانی جه‌سته بگه‌یه‌نێ و ڕێگری ده‌كات له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس و به‌كتریا و ته‌نه زیانبه‌خشه‌كان بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی جه‌سته.
شه‌شه‌م:پێكهاته ئیسفه‌نجییه‌كه‌ی ناوه‌وه‌ی ئێسك، له تۆڕێكی ئیسفه‌نجی ده‌چێ كه له‌ناو ئێسقانه‌كان بوونیان هه‌یه، ئه‌مه یارمه‌تیده‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری خڕۆكه‌ی سپی خوێنه، دوای به‌رهه‌مهێنانی خڕۆكه‌ی سپی و ڕه‌وانه‌كردنی بۆ ناو خوێن، ئه‌و خڕۆكه سپییانه ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ته‌نه‌كان ده‌بنه‌وه و هه‌وكردنی جه‌سته‌یش له‌ناو ده‌به‌ن.
حه‌وته‌م: خانه‌ی گه‌وره، ئه‌مانه گونجاوی له نێو ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی جه‌سته بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌نه زیانبه‌خشه‌كان یه‌كده‌ست و به‌هێز ده‌كه‌ن، هاوكات ئه‌و خڕۆكه سپییانه‌یش له‌نێو ده‌به‌ن، كه ڤایرۆس یان به‌كتریاكان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر داناون و پێكهاته‌كانیان تێكداون، به‌مشێوه‌یه جه‌سته به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه.
هۆكاره‌كانی لاوازی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته
وه‌ك هه‌ر ئه‌ندامێكی تری له‌شی مرۆڤ، سیسته‌می به‌رگریش تووشی كێشه و ناڕێكی ده‌بێته‌وه، به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه، به‌وهۆیه‌وه توانای له ڕێگریكردن و له‌ناوبردنی ڤایرۆس و به‌كتریا و میكڕۆبه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات زیانی گه‌وره به جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ بگات، گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ی سیسته‌می به‌رگری لاواز ده‌كه‌ن، بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: خراپ به‌كارهێنانی ده‌رمان و چاره‌سه‌ره‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌رمانانه‌ی دژی ته‌نه به‌چاو نه‌بینراوه‌كانن، زۆرجار ئه‌مه ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی خانه‌ی خڕۆكه‌ی سپی و به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كان، كه ئه‌مانه‌یش به‌رگریكاری جه‌سته بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ته‌نه زیانبه‌خشه‌كان.
دووه‌م: جگه‌ره‌كێشان، به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی لاوازبوونی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته داده‌نرێ، كێشانی جگه‌ره كاره‌سات به‌سه‌ر خڕۆكه سپییه‌كانی خوێن ده‌هێنێت و ڕێژه‌یان له خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و له‌ناویان ده‌بات، به‌هه‌مانشێوه كه‌می خڕۆكه‌ی سپی نێو خوێنیش وا ده‌كات جه‌سته‌مان ببێته ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ جۆره‌ها ڤایرۆس و به‌كتریا، چونكه سیسته‌می به‌رگریمان به ته‌واوی لاواز ده‌كات.
سێیه‌م: خواردنه تێكچوو و ژه‌هراوییه‌كان و ناته‌ندروسته‌كان، خۆراك به گشتی ڕۆڵێكی كارا ده‌گێڕێ له لاوازكردن یاخود به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری، ئه‌گه‌ر خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو و تێكچوو و دووباره گه‌رمكراوه و ژه‌هراوییه‌كان بخۆیت، ئه‌وا كانزا و ڤیتامینه‌كانی جه‌سته له‌ناوده‌بات، كه سه‌رچاوه‌ی به‌هێزبوونی سیسته‌می به‌رگری و خڕۆكه سپییه‌كانی خوێنن.
چواره‌م: كه‌مخه‌وی، خه‌وێكی باش و ته‌ندروست ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته هۆرمۆنی سیتوكینات ده‌ربدات، كه ئه‌مه هۆرمۆنێكی به‌هێزه بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسه‌كان، به‌ڵام كاتێك كه‌م ده‌خه‌ون و جه‌سته‌تان ئه‌و هۆرمۆنه كه‌متر ده‌رده‌دات، ئه‌وا له‌ناوبردنی ڤایرۆس له جه‌سته به ته‌واوی لاواز ده‌بێت، بۆیه پێویسته خه‌وێكی باشتان هه‌بێ و باشترین كاتیش بۆ خه‌وت له شه‌ودایه، له‌به‌ر ئه‌وه تا به‌یانی به دیار تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌مێننه‌وه و به‌یانی تا دوای نیوه‌ڕۆ بخه‌ون.
مه‌ترسییه‌كانی لاوازی سیسته‌می به‌رگری بۆ سه‌ر له‌ش
كاتێك
سیسته‌می به‌رگری هه‌ر یه‌كێكیمان لاواز بێ به‌و هۆكارانه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان كرد و خۆراكی تازه و فرێش و پڕ له ڤیتامین و كانزا جۆراوجۆره‌كانمان نه‌خوارد، ئه‌وا جه‌سته تووشی كۆمه‌ڵێك گرفت ده‌بێ كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ.
دووه‌م: تووشبوون به هه‌وكردنی سیییه‌كان و نه‌خۆشی گیرفانه هه‌وایییه‌كان "جیوب".
سێیه‌م: تووشبوون به نه‌خۆشی گورگی.
چواره‌م: تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی پله یه‌ك.
پێنجه‌م: نه‌خۆشی كه‌مخوێنی.
شه‌شه‌م: له‌ده‌ستدانی ئاره‌زووی خواردن و ڕشانه‌وه و سكچوونی ماوه درێژ و به‌رده‌وام.
حه‌وته‌م: به‌رده‌وام هه‌ستكردن به سه‌رمای زۆر.
هه‌شته‌م: سه‌رئێشه و تا و داهێزرانی جه‌سته.
نۆیه‌م: سووربوونه‌وه‌ی چاوه‌كان.
ده‌یه‌م: ناڕێكی له كێشی له‌ش، كه خۆی له قه‌ڵه‌وبوونی خێرا یاخود لاوازبوونی خێرا ده‌بینێته‌وه.
به‌هێزكه‌ری سیسته‌می به‌رگری جه‌سته
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه گرنگه‌ی جه‌سته‌مان به ته‌واوی چالاك و به‌هێز بێت و له سه‌رجه‌م ڤایرۆس و به‌كتریاكان بمانپارێزێ و له‌ناویان ببات، پێویستمان به خۆراكی ته‌ندروستی و سیسته‌مێكی خۆراكی به‌هێز هه‌یه، كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری میوه ترشه‌كانی وه‌كو پرته‌قال و لیمۆ و كێوی و سندی و ....ئه‌وانی تری تێدا بێت، هاوكات زه‌نجه‌فیل و سیریش به دوو به‌هێزترین پێكهاته داده‌نرێ، تا سیسته‌می به‌رگری به‌هێز بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش دا، به گشتی ئه‌و خواردنانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاسن و مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم و زینكیان تێدایه یان ڤیتامینه‌كانی C,D له پێكهاته‌كه‌یان زۆره، باشترین ڕێگه‌ن بۆ به‌هێزمانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته.