سەرۆکی هەرێمی کوردستان: شانازیتان پێوە دەکەم

:: AM:11:17:06/04/2020 ‌
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و سوپاسی كارمەندانی تەندروستی و پێشمەرگە و كارمەندانی دەروازە سنوورییەكان دەكات و دەڵێت، شانازیتان پێوە دەكەم.

سوپاسی هاووڵاتییان و دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆ مانەوەیان لە ماڵەوە و پابەندبوونیان بە ڕێنوێنییەكان

ئەمڕۆ دووشەم شەشی نیسان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ڕای گەیاند، سوپاسێكی تایبەت بۆ كارمەندانی تەندروستی، پێشمەرگە، كارمەندانی فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان، دەزگا تەناهییەكان و ڕاگەیاندن و گشت ئەو قارەمانانەی كە كۆڵ نادەن بۆ پاراستنی كوردستان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە پەیامەکەی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، سوپاسی هاووڵاتییان و دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆ مانەوەیان لە ماڵەوە و پابەندبوونیان بە ڕێنوێنییەكان.

ئەو پەیامەی سەرۆكی هەرێمی وردستان لە كاتێكداە ئێستە كارمەندانی تەندروستی و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە بەردەوام لە ئەركن بۆ ئەوەی ڕێنوێنییەكان وەك خۆی بچێتە بواری جێبەجێكردن و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان پارێزراو بن.



وشە - رامیار جەواد