چه‌كدارانی داعش له رێی تونیڵه‌وه دێنه شارۆكه‌ی دووبزی سنووری كه‌ركووك و ئه‌فسه‌رێك و دوو پۆلیس ئه‌مڕۆ رفێنران. تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌یش هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی تونیڵه‌كه ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی نیسان، جه‌واد محه‌مه‌د، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی دووبزی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له رێی هه‌ڵكه‌ندنی زه‌ویه‌وه به تونیڵ هاتوونه‌ته شارۆكه‌ی دووبزه‌وه و دواتر سوپا و پۆلیس رووبه‌روویان بوونه‌ته‌وه.
چه‌كداره‌كانی داعش ئه‌فسه‌رێكی سوپا و دوو پۆلیسیان بردووه
ئاشكرای كرد، چه‌كداره‌كانی داعش ئه‌فسه‌رێكی سوپا و دوو پۆلیسیان بردووه، به‌لاَم هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پۆلیسانه دیارنین.
لای خۆیه‌وه مه‌ریوان محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆكه‌ی دووبز زانیارییه‌كانی بۆ "وشه" پشت‌راست كرده‌وه و رای گه‌یاند، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپا و دوو پۆلیسه كه به پۆلیسی فیدراڵی ناسراون دیارنین و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌یان به‌رده‌وامه.
له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 داعش به‌هۆی به‌هۆی بۆشایی هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه.
گه‌رمیان / سه‌بری هرێنی