مەسروور بارزانی پەیامێكی ئاراستەی جۆنسن كرد

:: PM:07:19:07/04/2020 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پەیامێك ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەكات و هیوای چاكبوونەوەی بۆ دەخوازێ‌ كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئێستە خراوەتە ژێر چاودێری چڕ.

هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بەڕێزیان و هەموو ئەوانە دەخوازم كە شەڕی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن
ئەمڕۆ سێشەم حەوتی نیسان، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە پەیامێكی كە لە تویتەر بڵاوی كردووەتەوە نووسیویەتی، بە ناوی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە هیوای باشی بۆ بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و گەلی بەریتانیا دەخوازم. هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بەڕێزیان و هەموو ئەوانە دەخوازم كە شەڕی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن.

دوای ئەوەی پێش 10 رۆژ بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا نیشانەكانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر دەركەوت، لەسەر رێنوێنی پزیشكەكانی چووەتە نەخۆشخانە، دوێنێ‌ نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی تێكچوونی دۆخی تەندروستی راگەیاند.

ئاژانسی "رۆیتەرز" لەوبارەوە دەڵێت، تا ئێستە جۆنسن لەهۆشخۆیەتی و تەنیا ئۆكسیجینی پێ دراوە بۆ یارمەتیدانی بۆ هەناسەدان، لەوكاتەی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا لە هەڵكشانە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم