ئاماره‌كانی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق به‌رز ده‌بێته‌وه، وەزارەتی تەندروستیی عێراق، له نوێترین ئاماریدا ڕای گەیاند، ئەمڕۆ 91 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تۆمار کراون.
كۆی توشبوانی ڤایرۆسى كۆرۆنا لە عێراق و كوردستان گەیشتووەتە 1122
ماوەی هه‌فته‌یه‌كه ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زیاتر دەبێت، له‌وباره‌یه‌وه ئەمڕۆ سێشه‌م حه‌وتى نیسان، دكتۆر سه‌یف موتڵه‌گ گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئەمڕۆ 91 حاڵەتی نوێی تووشبون بە ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار كرا".
زیاتر گوتى، "لە ماوەی 24 سه‌عاتى ڕابردوودا 2633 پشكنینی كۆرۆنا لە تاقیگە جیاوازەكان ئەنجام دراوە و تیایدا 91 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراوە".
ڕوونى كرده‌وه، "كۆی توشبوانی ڤایرۆسى كۆرۆنا لە عێراق و هه‌رێمى كوردستان گەیشتووەتە 1122 لەو ژمارەیە 65 گیانیان لە دەست داوە و 373 چاكبوونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە."
شایەنى باسه، له هه‌رێمی كوردستان 288 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 110 كه‌سیش چاك بوونه‌تەوه.