لە سنووری كوڵەجۆ دوو پێشمەرگە شەهید بوون

:: PM:11:50:07/04/2020 ‌

ئەمشەو سێشەم تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە سنووری كوڵەجۆ و بەوهۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون.

پێشمەرگە و خەڵكی ناوچەكە رووبەڕووی داعش دەبنەوە
عەقید جموور رۆستەم، یەكێك لە فەرماندەكانی پێشمەرگە لە لیوای سێی پیادە بە"وشە"ی راگەیاند، تیرۆیستانی داعش چەند گولە هاوەنێكیان ناوەتە رەبیەكانی پێشمەرگە، زیاتر گوتی، بەو هۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون و پێشمەرگەیەكیش بریندارە.

روونی كردەوە، دوای هێرشەكە پێشمەرگە لێیان هاتووەتە وەڵام و تیرۆریستانی داعش هەڵاتوون.

لای خۆیەوە، هەمزە رەئووف، وەك خۆبەخشێكی ناوچەكە، بۆ "وشە" گوتی، وەك خەڵكی ناوچەكە بە چەكی خۆمانەوە پارێزگاری لە پێشمەرگە دەكەین، دووپاتی كردەوە، دەیان كەس خۆی ئامادەكردوە بۆ پشتگیری لە پێشمەرگە.

گەرمیان/سەبری هۆرێنی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل