ئێسته به سه‌دان ملیۆن خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان كه‌ره‌نتین كراون و به سه‌دان ملیۆن كه‌سیش بێكاربوون و له ماڵه‌وه دانیشتوون، سیسته‌می ته‌ندروستی جیهانی تووشی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بووه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه به ته‌نیا هۆكاره‌كه‌ی مه‌ترسیداربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه، به‌ڵكوو بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌ركرده‌ی زۆرێك له وڵاتانه كه ڤایرۆسه‌كه به پروپاگنده تێگه‌یشتوون و هیچ ڕێوشوێنێكیان بۆ پاراستنی خه‌ڵكه‌كه‌یان نه‌گرته‌به‌ر.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی
VOXی ئه‌مه‌ریكی، سه‌ركرده‌كانی جیهان یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی ئاسایی، بۆ په‌تایه‌كی جیهانی بگوێزنه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی بێباكی و خه‌مساردیان له پاراستنی گه‌له‌كانیان و تێگه‌یشتن له كۆرۆنا وه‌ك چه‌كێكی سیاسی و ئابووری، به‌ر له‌وه‌ی وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی سه‌یری بكه‌ن و كه‌رتی ته‌ندروستی بخه‌نه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، له چینه‌وه بۆ ئێران و له‌وێوه بۆ ئیتاڵیا و تا گه‌یشتن به ئه‌مه‌ریكا، سیاسییه‌كان له سه‌رجه‌م وڵاتان به‌وپه‌ڕی خه‌مساردییه‌وه له سه‌ره‌تادا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد، ئه‌مه‌یش وایكرد په‌تاكه به جیهان بڵاو ببێته‌وه و كۆمه‌ڵگاكان بته‌نێت. سه‌ره‌تا هه‌مووان گومانیان له‌سه‌ر چین دروست كرد و خه‌ریكی تۆمه‌تبه‌خشین و شه‌ڕی میدیایی و لێدوانی دژ به‌یه‌ك بوون له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی چین، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه، كه هه‌ر چۆنێك ڤایرۆسه‌كه دروست بووبێ، پێویسته یه‌كه‌م هه‌نگاو كار بۆ پاراستنی خه‌ڵكی وڵاته‌كانیان بكه‌ن.
تۆماس پولیكی پسپۆری ته‌ندروستی جیهان له ئه‌نجوومه‌نی بیرمه‌ندانی جیهان له‌وباره‌وه گوتی، نكۆڵی‌كردن له ڤایرۆسه‌كه و په‌تاكه جیهانی تووشی به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌تر كرد و خه‌ڵكی زیاتری تووشكرد و قوربانی زۆرتری لێ كه‌وته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وڵاتان هه‌رزوو یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بوونایه له پرۆسه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كان ده‌توانرا ئێسته دۆخه‌كه به‌جۆرێكی تر بێ، به‌ڵام به‌هۆی قازانجی ئابووری و ده‌سكه‌وتی مادی، له‌لایه‌كه‌وه به‌هۆی ململانێ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ چین و بوونی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی متمانه له نێوان سه‌ركرده‌كانی جیهان، دۆخه‌كه به‌م ڕۆژه گه‌یشت و ده‌رفه‌تێكی گه‌وره به ڤایرۆسه‌كه درا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی زیاتر تووشی ڤایرۆسه‌كه ببن.
په‌راوێزخستنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن به‌شێك له سه‌رۆكی وڵاته‌كانه‌وه، ژیانی گه‌له‌كانیانی كرده قوربانی ڤایرۆسه‌كه
له به دواداچوونێكی ئه‌و ماڵپه‌ڕه هاتووه، كه له هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تای گه‌یشتنی ڤایرۆسه‌كه به كیشوه‌ری ئه‌مریكای باكور و باشوور، ئه‌ندریس مانوێل لۆپێزی سه‌رۆكی مه‌كسیك ڤایرۆسه‌كه‌ی به بێ بایه‌خ ناوبرد و داوای له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كرد گوێ به‌و پروپاگندانه نه‌ده‌ن و بچنه ده‌ره‌وه و له چێشتخانه و ڕێستۆرانته‌كان نان بخۆن و تێكه‌ڵی یه‌كتر ببن، هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ له سه‌ره‌تاوه هه‌رچی قسه‌ی خۆش بوو به خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكای گوت و دووپاتی له به‌هێزی ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه، ئه‌مه‌یش وایكرد خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بێخه‌م بن و هیچ سنوورێك بۆ جووڵه و هاتوچۆكانیان دانه‌نێن و خۆپارێزی نه‌كه‌ن، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكای چه‌واشه‌كرا، به قسه و لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و چین كه یه‌كتریان به دروستكردنی ڤایرۆسه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كرد.
ییه‌ر پۆلسۆنارۆی سه‌رۆكی به‌رازیلیش به لێدوانه‌كه‌ی له‌وه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه به‌وشێوه‌یه نییه و هاوشێوه‌ی هه‌ڵامه‌تێكه و ڕه‌تی كرده‌وه كه قوتابخانه و زانكۆ و ژیانی گشتی بوه‌ستێنێت، گورزێكی گه‌وره‌ی له به‌رازیلییه‌كان دا و خه‌ریكه ڤایرۆسه‌كه به په‌له له وڵاته‌كه بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه جیا له‌وه‌ی چینیش له سه‌ره‌تادا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێك له خودی خه‌ڵكی وڵاته‌كه و جیهانیش شارده‌وه، كه ئه‌مه‌یش وایكرد هه‌وڵه‌كان بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن و دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسه‌كه دوابكه‌ون و سێ هه‌فته له‌وه‌ی وۆهان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی كاره‌ساتبار ڕابگه‌یه‌نرێت، به سه‌دان و هه‌زاران خه‌ڵك له ناوچه‌كانی تری چین و جیهانه‌وه به فڕۆكه گه‌شتیان بۆ ئه‌و شاره كرد، ئه‌مه‌یش به‌هۆكاری سه‌ره‌كی خێرا بڵاوبوونه‌وه و گواستنه‌وه‌ی بۆ وڵاتانی تری جیهان داده‌نرێت.
به‌راوردی سه‌رۆك حكوومه‌ته سه‌ركه‌وتووه‌كان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان بكه‌یت، له گرنگی هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تێده‌گه‌یت
له به‌رانبه‌ردا ماڵپه‌ڕه‌كه باسی له نموونه‌ی ئه‌ڵمانیا و كۆریای باشوور كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی نوێ، ده‌ستیان به ئاماده‌كاری كرد و ڕێوشوێنی ته‌ندروستیان گرته‌به‌ر و هه‌نگاو به هه‌نگاویش ژیانیان به‌ره‌و وه‌ستاندن برد، بۆیه ئێسته سه‌ره‌ڕای زۆری تووشبووان بۆ نموونه له ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی ته‌واوی گرتووه‌ته‌به‌ر، له حاڵه‌تێكی شۆكهێنه‌ردا نییه و به ئاسایی مامه‌ڵه ده‌كات.
ئه‌گه‌ر به‌راوردی قسه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی وڵاتانی دنیا بكه‌یت، كه ڕه‌تیان كرده‌وه ڕێوشوێن بگرنه‌به‌ر به هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ت به گشتی، به ڕوونی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێوه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كرد و هه‌رزوو ده‌ستی به ڕێوشوێنی ته‌واو كرد، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه، كه بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له چوار مانگ نزیك ده‌بێته‌وه، كه‌چی ژماره‌ی تووشبووان له هه‌رێمی كوردستان له كه‌مترین ئاست دایه.