دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند بیر له بڕینى ئه‌و پاره‌یه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ده‌دات، چونكه رێكخراوه‌كه به باشى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌تاى كۆرۆنا ناكات و لایه‌نگریى چین ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى گوتى، "ئه‌و پاره‌یه ده‌بڕم كه تایبه‌ت به رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ده‌درێت".
تره‌مپ: ته‌ندروستى جیهانى لایه‌نگریى چین ده‌كات
ئاژانسى
فرانس پرێس ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتى نیسان ده‌قى لێدوانه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى بڵاوكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا تره‌مپ به رژدى گوتوویه‌تى پاره‌كه ده‌بڕم، كه‌چى دواتر ده‌ڵێ، "تاوتوێى بڕینى پاره‌كه ده‌كه‌م".
تره‌مپ ره‌خنه له رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ده‌گرێت و به‌وه تۆمه‌تبارى ده‌كات كه لایه‌نگرى چین ده‌كات تره‌مپ گوتى "ئه‌و رێكخراوه لایه‌نگرى چین ده‌كات، ئه‌مه‌یش كارێكى راست نییه".
به‌یانى دوێنێ تره‌مپ له تویتێك ره‌خنه‌ى له هه‌مان رێكخراو گرت و گوتى "ئه‌و رێكخراوه شكستى هێناوه، پاره‌یه‌كى زۆر له ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت و كه‌چى لایه‌نگرى چین ده‌كات".
ئه‌و ره‌خنانه‌ى تره‌مپ له كاتێكدایه ژماره‌ى مردووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا 11 هه‌زارى تێپه‌ڕاند و ژماره‌ى تووشبووانیش گه‌یشته 385 هه‌زار.