وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تووشبوونی چوار كەسی له شاری سلێمانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، ئهمهیش له كاتێكدایه ژمارهی ئهمڕۆ به بهراورد به ڕۆژهكانی تر كهم بووهتهوه.
تووشبووەكان سێ پیاو و ژنێكن
ئەمشەو پێنجشەم نۆی نیسان، وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رای گەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشان كرا.
روونیش كراوەتەوە كە تووشبووەكان سێ پیاو و ژنێكن هەموویان دانیشتووی چەمچەماڵن و بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون. بهڵام ئهوه لهكاتێكدایه كه رۆژانه ئامارهكان تووشبوون روو له كهمبوونهوه.
كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە 315 تووشبوو، لە نێویاندا سێ مردن هەیە و 136 نەخۆش چاكبووەتەوە و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.