دواى تۆماركردنى یه‌كه‌مین حاڵه‌تى مردن به ڤایرۆسى كۆرۆنا له رۆژئاواى كوردستان، ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر و حكوومه‌تى سووریا یه‌كتر به درۆ ده‌خه‌نه‌وه و له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كۆرۆنا یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ى نیسان له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، له‌سه‌ر یه‌كه‌م حاڵه‌تى مردن به ڤایرۆسى كۆرۆنا له رۆژئاواى كوردستان، ناكۆكى نێوان ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر و حكوومه‌تى سووریا زیاتر بووه.
خۆسه‌ر و حكوومه‌تى سووریا یه‌كتر به درۆ ده‌خه‌نه‌وه
فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر له راگه‌یه‌نراوێكدا حكوومه‌تى سووریاى به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه ناوچه‌كه‌ى خستووه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، چونكه رێ نادات له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى له قامیشلۆ و حه‌سه‌كه پكشنین به‌و ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر یه‌كه‌م حاڵه‌تى مردنى به ڤایرۆسى كۆرۆنا له شارى قامیشلۆ راگه‌یاند كه پیاوێكى ته‌مه‌ن 53 ساڵى بووه، كه‌چى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سه‌ر به حكوومه‌تى سووریا له قامیشلۆ له راگه‌یه‌نراوێك ره‌تى كردووه‌ته‌وه، هیچ حاڵه‌تێكى تووشبوون له ناوچه‌كه هه‌بێت.
عومه‌ر عاكوب به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سه‌ر به حكوومه‌تى سووریا ده‌ڵێ، ته‌واوى نموونه‌ى پشكنینه‌كانمان ره‌وانه‌ى دیمه‌شق كردووه، هیچیان ئه‌رێنى نه‌بوون.
تا ئێسته 33 حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنا له سووریا تۆمار كراوه و دوو حاڵه‌تى مردنیش به ڤایرۆسه‌كه هه‌بووه، رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان جار هۆشدارى له‌باره‌ى سووریا داوه، چونكه به‌هۆى جه‌نگه‌وه ناتوانرێت ئامارى تووشبووان به وردى وه‌ربگیرێت.