ئێسته له هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا 66 تووشبووی كۆرۆنا له كوردستان ماون و زیاتر له 267 كه‌س به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" سه‌رجه‌م ئه‌و تووشبووانه‌ی تا ئێسته له بنكه‌كانی چاودێری كۆرۆنا له كوردستان ماون ته‌ندروستییان جێگیره، هاوكات دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی حه‌وت كه‌سی راگه‌یاند.
كۆی گشتیی چابووه‌كان ته‌نیا له هه‌ولێر گه‌یشته 125 كه‌س
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی هه‌ولێر بۆ "وشه" گوتی، ئه‌مڕۆ حه‌وت كه‌سی تر له هه‌ولێر كه تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 بوون، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بووه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێنه‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه، كۆی گشتیی چابووه‌كان ته‌نیا له هه‌ولێر گه‌یشته 125 كه‌س.
د. زه‌وه‌ند نه‌بی پزیشكی گشتی بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه له‌ژێر كۆنترۆڵ بمێنێته‌وه، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو كۆرۆنا به ته‌واوی كۆنترۆڵ ده‌كرێ.
هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆنترۆڵ كردنی كۆرۆنا هه‌بووه.
له هه‌رێمی كوردستان 337 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون له‌و رێژه‌یه چوار كه‌س مرن و 267 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه، ئه‌و 66 كه‌سه‌یشی ماون ئێسته ره‌وشی ته‌ندروستیان جێگیره.