حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه له‌وه‌ی هیچ جیاكارییه‌كی له نێوان پارێزگاكانی كوردستان نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت زیاتر سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و پارێزگا و ناوچانه‌ی دوور له سه‌نته‌ری پایته‌خت هه‌ڵكه‌وتوون. دواین تۆمه‌ت كه ئاراسته‌ی حكوومه‌ت كرابێت ئه‌وه بووه له هاوكارییه داراییه‌كان و دابینكردنی پێداویستییه‌كان به كۆرۆنا جیاكاری كردووه، به‌ڵام ئه‌مه له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ره‌ت ده‌كرێته‌وه و ئاماره‌كانیش ئه‌و راستییه ده‌رده‌خه‌ن كه هیچ جیاكارییه‌ك رووی نه‌داوه و پارێزگاكان پشكی خۆیان وه‌رگرتووه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران كه له دوای چین دووه‌م وڵات بوو تووشبووی كۆرۆنای لێ راگه‌یه‌نرا، هه‌رێمی كوردستان به خێرایی ده‌ستی به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توندی پاراستنی ته‌ندروستی و كه‌ره‌نتین كرد و دواتر بڕیاری داخستنی بازاڕه‌كانی دا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاند. هه‌موو ئه‌و رێوشوێنانه خه‌رجییه‌كی زۆری خسته‌سه‌ر شانی حكوومه‌ت. له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی كوردستان رێوشوێنه‌كان گیرانه‌به‌ر و پێداویستییه‌كانی ته‌ندروستی دابین كران و شوێنیش بۆ كه‌ره‌نتینكردنی ئه‌و هاووڵاتییانه ته‌رخان كرا كه له ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان. له به‌كرێگرتنی هوتێله‌وه بگره تا ده‌گاته دابینكردنی خۆراك و ئامێره‌كانی پشكنین بودجه‌یان بۆ ته‌رخان كرا.
له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌موو رووداو و پێشهاته‌كانی تر ته‌نانه‌ت پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆناش له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س كه ئاگاداری ورده‌كاری و خه‌رجییه‌كان نین، به سیاسی ده‌كرێن، له كاتێكدا هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی ره‌خنه له‌وه ده‌گرن بودجه‌كان دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش نه‌كراوه، هه‌ر خۆیان له حكوومه‌ت به‌شدارن و هه‌ر خۆشیان واژوو له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كان و دابینكردنی بودجه ده‌كه‌ن. له چه‌ند هه‌فته و رۆژی رابردوو گله‌یی ئه‌وه له حكوومه‌ت كراوه له دابه‌شكردنی پاره و بودجه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا جیاوازی كردووه.
دواجار ئه‌م ره‌خنه و گازندانه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌ده‌نگ هێنا و به بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خه‌رجی و داتاكان سه‌رجه‌م گومانه‌كانی ره‌وانده‌وه. دكتۆر جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه 17ی ئه‌م مانگه بڵاوی كرده‌وه، ره‌تی كرده‌وه هیچ جیاوازییه‌كی له نێوان پارێزگاكان كردبێت و گوتی، وه‌زیره‌كانی لایه‌نه به‌شداره‌كانی ناو حكوومه‌ت باش ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه ئه‌و ده‌نگۆیانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت رێنوێنیی كردووه كه ئامانج و ئاراسته‌ی سه‌ره‌كی كاركردنیان ئه‌وه بێت كه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستان بكه‌ن به بێ جیاوازی.
وه‌ك گوته‌بێژی حكوومه‌ت ده‌یخاته‌ڕوو، سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه رێنوێنیی حكوومه‌تی كردووه كه ئامانج و ئاراسته‌ی سه‌ره‌كی كاركردنیان ئه‌وه بێت كه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به بێ جیاوازی.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی روون كردووه‌ته‌وه و ده‌ستنیشانی كردووه چ بڕه پاره‌یه‌ك دابین كراوه و پارێزگاكان چ پشكێكیان پێ بڕاوه. ئه‌مه جگه له خه‌رجی رۆژانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و یه‌كه كارگێڕییه‌كان كه حكوومه‌ت دابینی كردووه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی حكوومه‌ت، هه‌شت ملیار و 40 ملیۆن و 162 هه‌زار دینار له داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ داوده‌زگاكانی ته‌ندروستی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان خه‌رج كراوه. هاوكات چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار له داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوكاری پارێزگاكان و یه‌ك ملیار و 400 ملیۆن دیناریش له داهاتی هه‌رێم بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێداویستییه‌كانی پۆلیس خه‌رج كراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵی عێراقه‌وه هاتووه، یه‌ك ملیار دینار بۆ هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك و 500 ملیۆن دیناریش بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین خه‌رج كراوه.
هاوكات باس له كۆی گشتی پاره‌ی خه‌رجكراو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پاره‌یه‌ش له حكوومه‌تی فیدراڵی عێراقیشه‌وه هاتووه كراوه كه بۆ هه‌ردوو مانگی ئادار و نیسان، بریتییه له 17 ملیار و 390 ملیۆن دینار و 162هه‌زار و 100 دینار.
هه‌ردوو مانگی ئادار و نیسان، 17 ملیار و 390 ملیۆن دینار و 162هه‌زار و 100 دینار خه‌رج كراوه
كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین خه‌رج كراوه، بریتییه له حه‌وت ملیار و 596 ملیۆن و 258 هه‌زار و 393 دینار. ئه‌و بڕه‌ش كه بۆ هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك خه‌رج كراوه بریتییه له نۆ ملیار و 793 ملیۆن و 903 هه‌زار و 707 دینار.
رێژه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ هه‌ردوو پاره‌زگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین خه‌رج كراوه بریتییه له نزیكه‌ی 44% و ئه‌وه‌ش ده‌ری ده‌خات له كۆی پاره‌ی ته‌رخانكراو 56%ی بۆ هه‌ولێر و دهۆك خه‌رج كراوه.
دكتۆر جووتیار عادل ده‌ڵێ، ئه‌و خه‌رجییه زیادانه‌ی هه‌ولێر و دهۆك به هۆی ئه‌وه بووه كه رێژه‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی هه‌رێم به رێی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و له رێی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له توركیاوه و له دهۆك و هه‌ولێر كه‌ره‌نتین كراون كه دانیشتووی گشت پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بوون.
سه‌رجه‌م ئه‌و یارمه‌تی و پێداویستییانه‌ی به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان گه‌یشتووه، به یه‌كسانی دابه‌ش كراون
له‌لایه‌كی تره‌وه دكتۆر خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه سه‌رجه‌م ئه‌و یارمه‌تی و پێداویستییانه‌ی به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان گه‌یشتووه، دواتر به یه‌كسانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یان دابه‌شی پارێزگاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستی كراون، هیچ جیاكارییه‌ك نه‌كراوه و كاره‌كان به‌گشتی به رێكوپێكی و به یه‌كسانی به‌ڕێوه چوون.
پێویسته بگوترێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له كابینه‌ی نۆیه‌م بایه‌خێكی زۆر زیاتری به پارێزگای سلێمانی داوه و ته‌نانه‌ت بودجه‌ی تایبه‌تیی بۆ خه‌رج كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به پڕۆژه نیوه ته‌واوكراوه‌كانی بدرێت. یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن پارێزگای سلێانییه‌وه بڕیار بووه ته‌واو بكرێت و ته‌واوكردنه‌كه‌ی به بڕیاری حكوومه‌ت بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گواسترایه‌وه، بڕیار بوو ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بكرێت و ته‌نانه‌ت بودجه‌ی تایبه‌تیشی بۆ ته‌رخان كرا، به‌ڵام پرسی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ره‌وتی كاره‌كان هه‌بووه.
سه‌رجه‌م ئه‌و بودجه و داهاته‌ی ده‌گه‌نه ده‌ستی حكوومه‌ت، پێشتر به پلان پشكی هه‌ولێر و سلێمانی و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی بۆ دیاری كراوه و به هه‌مان پلان داهاته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن. له ساڵانی رابردوودا پارێزگای سلێمانی نه‌یتوانیوه به رێكوپێكی سوود له‌و بودجه‌یه وه‌ربگرێت به ده‌ستی گه‌یشتووه، بۆیه به‌شێك له پڕۆژه‌كانی دوا كه‌وتوون یان به نیوه‌چڵی ماونه‌ته‌وه.