نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له بازاڕه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو به‌رز بووه‌وه، دوایین نرخیش بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك له 124 هه‌زار دینار نزیك ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو ده‌هام هه‌ركی خاوه‌نی نووسینگه‌ی چارچه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌ولێر به "وشه" ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی دوو ڕۆژه نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به جۆرێك 100ی ئه‌مه‌ریكی یه‌كسانه به 123.750 هه‌زار دیناری عێراقی.
ئه‌مه‌یش له كاتێدایه كه نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بۆرسی جیهانی به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 119.500 دیناره، ته‌نیا له نرخه‌كه‌ی 0.4% به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ناوخۆی عێراق به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆی بینیوه و تا ئێسته‌یش هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه.
دكتۆر ئه‌رشه‌د ته‌ها پسپۆڕی ئابووری به "وشه" ڕاگه‌یاند، ئه‌م دابه‌زینه سه‌ره‌تایه و دیناری عێراقی به‌منزیكانه داده‌ڕمێت به‌رانبه‌ر دۆلار، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی دارایی و ئابووری عێراق ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌وت به‌نده و ئێسته نرخی نه‌وت بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیوه.
له 124 هه‌زار دینار نزیك ده‌بێته‌وه
ڕوونی كرده‌وه، به‌هۆی كۆرۆناوه هه‌موو ئاڵوگۆڕێكی بازرگانی وه‌ستاوه، ته‌نیا بازرگانی خۆراك و ده‌رمان نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه مامه‌ڵه به دۆلار ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخی به‌رز ببێته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ی كرد، له ڕابردوو كه نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دینار سێ هه‌زاری چووه سه‌ر، پێوه‌ندی به خۆپێشاندانه‌كانی عێراق و نزیكی خۆپێشانده‌ران له بانكی ناوه‌ندی عێراق هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته بانكی ناوه‌ندی دۆلار نه‌خاته بازاڕه‌وه و ناوخۆی عێراقیش به‌رده‌وام له ته‌نگژه‌دایه و ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌موو عه‌یبه‌كانی دیارتر كرد، بۆیه ئه‌م ڕووداوانه ڕوو ده‌ده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بڵاو بووه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێنوێنیی نوێی بۆ كردنه‌وه‌ی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی بڵاو كرده‌وه، ئێسته به‌شێك له بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێنوێنییه‌كان كراونه‌ته‌وه.