ئیحسان جه‌بر شاره‌زاى ئابوورى و مامۆستاى زانكۆى به‌غدا ده‌ڵێ، عێراق تا مانگى حوزه‌یران ده‌توانێ مووچه به ته‌واوى بدات و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، كێشه‌ى ئابوورى عێراق به‌ر له‌وه‌ى نرخى نه‌وت بێت، به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ى نیسان، رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت راپۆرتێكى له‌سه‌ر ته‌نگژه‌ى دارایى عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به پله‌ى یه‌ك ئه‌و ته‌نگژه‌یه به‌رۆكى چینى هه‌ژار و فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێت.
ئیحسان جه‌بر كه شاره‌زاى ئابووری و مامۆستاى زانكۆى به‌غدایه، له راپۆرته‌كه‌دا قسه‌ى كردووه و گوتوویه‌تى عێراق ده‌توانێ تا مانگى حوزه‌یران مووچه بدات، دواى ئه‌وه‌یش ده‌كرێت به‌رێژه‌ى 35% بۆ پله‌باڵاكان و نزمتر بۆ ئه‌وانى تر كه‌م بكاته‌وه، به‌رده‌وامیى به پێدانى مووچه بدات.
عێراق ده‌توانێ له پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى به‌رده‌وام بێت
ئه‌و شاره‌زایه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ته‌نیا هۆكارى خراپى ئابوورى عێراق دابه‌زینى نرخى نه‌وت نییه، به‌ڵكو به‌ر له‌مه عێراق كێشه‌ى گه‌نده‌ڵى و به فیڕۆدانى سامانى هه‌بووه.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌دا باس له ته‌نگژه‌ی نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌كرێت و به كارتێكى گوشارى سیاسى وه‌سف ده‌كرێت، قسه‌كانى جووتیار عادلى گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌هێنرێته‌وه.
راپۆرته‌كه بارودۆخى دارایى خه‌ڵكى عێراق له ژێر سایه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى به زۆر خراپ وه‌سف ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌ر ئه‌و بارودۆخه خراپه وایكردووه 15 ملیۆن كه‌س داواى هاوكارییه‌كه‌ى حكوومه‌ت بكه‌ن كه بڕه‌كه‌ى ته‌نیا 30 هه‌زار دیناره.