رووسیا بڕیاری داوه تا كۆتایی ساڵ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی به رێژه‌ی 15% كه‌م بكاته‌وه و له سبه‌ی هه‌ینیشه‌وه وڵاتان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م ده‌كه‌نه‌وه به‌و ئامانجه‌ی نرخی نه‌وت به‌رز ببێته‌وه.
ئه‌لكساندر نۆڤاك وه‌زیری وزه‌ی رووسیا رای گه‌یاند به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی له‌مساڵدا به رێژه‌ی 15% داده‌به‌زێنرێت و بۆ نۆ ملیۆن و 600 هه‌زار تا 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا كه‌م ده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئۆپێك و وڵاتانی هاوپه‌یمان، رووسیا به‌ڵێنی دابوو له مانگی ئایار و حوزه‌یران به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی به رێژه‌ی 23% كه‌م بكاته‌وه كه ده‌یكردوه دوو ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل و بۆ نیوه‌ی دووه‌می ساڵیش رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه بگه‌یه‌نێته 18% واتا دوو ملیۆن به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنان كه‌م بكاته‌وه.
وڵاتان له سبه‌ینێوه به‌رهه‌مه‌كه‌یان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا بڕیاره ئۆپێك و وڵاتانی هاوپه‌یمان له دابه‌زاندنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه رووسیا سه‌ركردایه‌تییان ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتی تری به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و به‌رازیل و كه‌نه‌دا و نه‌رویج له مانگی داهاتوو واته له سبه‌ینێوه به‌رهه‌مه‌كه‌یان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بكه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه 20 وڵاتی ئابووری گه‌وره‌ی دنیاش كڕینه‌وه‌ی نه‌وت زیاد بكه‌ن و كۆگا ستراتیژییه‌كانیان په‌ره پێ بده‌ن به‌و ئامانجه‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت كه‌م ببێته‌وه.
ئه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی بووه له دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت زۆری خستنه‌ڕووی نه‌وته له بازاڕه و كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا وایكردووه كارگه‌كان كه‌متر پێویستییان به نه‌وت بێت و ئه‌و ماده خاوه كه‌متر سوودی لێ وه‌رگیرێت.