مەسروور بارزانی 350 ملیۆن دیناری بۆ هەڵەبجە نارد

:: PM:04:42:30/04/2020 ‌
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رای دەگەیەنێت، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا حكوومەتی هەرێمی كوردستان 350 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان كردووین.
 
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ی نیسان، كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بە بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی کوردستان، 350 ملیۆن دینار لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ پارێزگای هەڵەبجە خەرج كراوە.

حكوومه‌ت خزمه‌تى هه‌موو ناوچه‌كانى ده‌كات به‌بێ جیاوازى
 روونیشی كردەوە ئەو پارەیە 250 ملیۆن دیناری ڕاستەوخۆ هاتووە بۆ پارێزگای هەڵەبجە و 100 ملیۆنیشی ڕۆیشتووە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی پارێزگا كە ئیدارەی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنای پێ دراوە.

بە بڕیاری سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانی لەو سێ ملیار و 500 ملیۆن دینارە كە 500 ملیۆن دیناری بۆ بەردەستی وەزارەتی تەندروستییە دابەش دەكرێت بەسەر پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین.

یەكێك لە پێشینەی كارەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خزمەتكردنی ناوچەكانی كوردستانە بەبێ‌ جیاوازی و هەڵەبجەیش وەك یەكێك لەو ناوچانە بەردەوام خزمەتی كراوە.

هەڵەبجە / عەزیز ڕەسووڵ


وشە - سه‌رخێڵ هاشم