پەیامێك لە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

:: PM:08:05:30/04/2020 ‌
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی یەكی ئایار، جەژنی جیهانی كرێكاران پەیامێكی بڵاو كردەوە و دووپات دەكەنەوە كە كرێكاران هەمیشە رۆڵی گرنگیان لە بونیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەماندا هەبووە.

ئەمشەو پێنجشەم 30ی نیسان، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا رای گەیاندووە، بەبۆنەی هاتنەوەی یەكی ئایار، جەژنی جیهانی كرێكاران، پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان و دنیا دەكەین و كرێكاران هەمیشە رۆڵی گرنگیان لە بونیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەماندا هەبووە، هەروەها نكوڵی قوربانیدان و دەسكەوتاكانیان ناكرێ لەو بوارەدا بۆیە گرنگی و بایەخی كرێكاران لە خەبات و تێكۆشانی رەوایاندا هەمیشە بەرز دەنرخێنین.

ئەو یادە لەكاتێكدا دێتەوە، كە تەنگژەیەكی تەندروستی دنیای گرتووەتەوە
" ئەو یادە لەكاتێكدا دێتەوە، كە تەنگژەیەكی تەندروستی دنیای گرتووەتەوە و كاریگەری لەسەر تێكڕای بوارەكانی ژیاندا هەیە، بۆیە ئومێدەوارین بەزووترین كات كۆتایی پێبێت و كۆمەڵگەی كوردستانیی و جیهان هەر ساغ و  تەندروست و ئاسوودە بن" پارتی وا دەڵێ‌.

هەروەها داوا دەكەن كە كرێكاران شانبەشانی توێژەكانی تری كۆمەڵگەی كوردستانیی هەمان دەست و بازووی بونیادنان و ئاوەدانكردنەوە و بوژانەوەی هەرێمی كوردستان بن




وشە - سه‌رخێڵ هاشم