لە پەیامێكدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكارانەوە ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ڕای گەیاند، "به‌داخه‌وه كه به‌هۆی ڤایرۆس و په‌تای كۆڕۆنا كۆڤید19، كرێكاران له هه‌موو دنیا ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی و قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی بێكاری بوونه‌ته‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كى ئایار، ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەبۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و جیهان کرد.
كرێكاران له هه‌موو دنیا ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی و قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی بێكاری بوونه‌ته‌وه
له په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان هاتووه، "به‌بۆنه‌ی یه‌كی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م كرێكارانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین، کرێکاران ڕۆڵێكی بونیادنه‌رانه و كاریگه‌رییان هه‌یه له ئاوه‌دانكرنه‌وه و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی هه‌ر وڵاتێك و شوێن په‌نجه‌ی كرێكارانی كوردستان و ڕه‌نج و تێكۆشانی پاك و دڵسۆزانه‌یان له بووژاندنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ماندا مایه‌ی شانازیی هه‌موو كوردستانیانه".
زیاتر هاتووه، "له‌م یاده‌دا پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ داوا‌و مافه ڕه‌واكانی كرێكاران ده‌رده‌بڕین له‌پێناو به‌دیهاتنی ژیان و گوزه‌رانێكی شایسته‌تر بۆیان، زۆر به‌داخه‌وه كه به‌هۆی ڤایرۆس و په‌تای كۆڕۆنا كۆڤید19 كرێكاران له هه‌موو دنیا ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی و قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی بێكاری بوونه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی كردووەته سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی ملیۆنان خێزان".
ڕوونكراوه‌ته‌وه، "ئومێده‌وارین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كرێكاران به‌وپه‌ڕی وزه و توانای جارانیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و ده‌رفه‌تی كاری زیاتریان بۆ بڕه‌خسێت و خاوه‌ن كار و كۆمپانیاكان قه‌ره‌بووی كاری له‌ده‌ستچووی ماوه‌ی ڕابردوویان بۆ بكەنەوە، هاوکات ئەرکی ئێمەیە لەپەرلەمان کە یاساکانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە جۆرێک ڕێک بخەینەوە کە ئێسته و ئاییندەی کرێکاران مسۆگەر بکات."
"جارێكی تر به‌رز و پیرۆزبێت جه‌ژنی كرێكاران، دروود بۆ گیانی پاكی هه‌موو ئه‌و كرێكارانه‌ی كه له‌كاتی كاركردندا گیانیان سپارد، سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز بن."سه‌رۆكى په‌رله‌مان ڕاى گه‌یاندووه.