په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی سائیروون كه
له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرێ دووپاتی كرده‌وه، كه هیچ گره‌نتی
و دڵنیاییه‌ك نییه، تا متمانه به حكوومه‌تی مسته‌فا كازمی له په‌رله‌مانه‌وه
بدرێ و هاوشێوه‌ی كاندیده‌كانی پێش خۆی شكست نه‌هێنێت.
جه‌مال فاخر ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیروون له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به پێگه‌ی "ئه‌لمه‌علوومه"ی ڕاگه‌یاند، كه به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له ماوه‌ی چركه‌یه‌ك دا چه‌ندان جار بۆچوونی خۆیان ده‌گۆڕن، بۆیه هیچ دڵنیایی و گره‌نتییه‌ك نییه كه له دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، ده‌نگی پێویست بهێنێ و سه‌ركه‌وتوو بێت.
زیاتر
گوتی، ئاراسته‌كردنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت و نووسراوی داواكردنی واده‌ی دانیشتنی متمانه‌دان به حكوومه‌ت، مانای كۆتایی پرۆسه‌كه و متمانه‌دان به حكوومه‌ته‌كه نییه، به‌ڵكوو هێشتا زووه بۆ ئه‌مه.
به‌شێك له لایه‌نه‌كان له چركه‌یه‌ك بۆچوونیان بۆ ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتی كرده‌وه، كه مسته‌فا كازمی به چڕی كار ده‌كات و ده‌یه‌وێ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی سیاسی ڕازی بكات، تا پشتیوانی بكه‌ن و له په‌رله‌مان ده‌نگ به كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی بده‌ن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات، حكوومه‌ته‌كه‌ی ببێته حكوومه‌تێكی هاوبه‌شایه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا تا ئێسته ئاسۆ ڕوون نییه.
ته‌نیا حه‌وت ڕۆژ ماوه‌ی یاسایی له‌به‌رده‌م مسته‌فا كازمی ماوه و ده‌بێ له‌و ماوه‌یه په‌رله‌مان دانیشتنی متمانه‌دان ساز بكات و كازمیش كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام تا ئێسته گفتوگۆ و دانوستاندنی زۆر له نێوان لایه‌نه‌كانی سیاسی هه‌یه و كۆتایی به ناكۆكییه‌كان نه‌هاتووه.