ماوه‌یه‌كه نرخی لیره‌ی توركی له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له دابه‌زیندایه و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌هاكه‌ی كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دۆخی ئابووریی توركیای هێنده‌ی تر ناله‌بار كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی ئایار، موراد سوڵتان له بۆڕسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دۆلاری ئه‌مه‌ریكا به‌رزترین نرخی به‌رانبه‌ر لیره تۆمار كرد و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 701 لیره‌ی توركیا ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرێت له بۆرسه‌كانی توركیا، داخستنی بازاڕیش به‌رانبه‌ر 696 لیره ده‌بێت.
هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 701 لیره‌ی توركیا ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرێت
زیاتر گوتی، دابه‌زینه‌كه ئه‌مڕۆ به ڕێژه‌ی 0.50% بووه، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت و بگاته 720 لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، هه‌موو ئه‌مانه‌یش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له توركیایه و نه‌بوونی بازاڕه.
له به‌رانبه‌ردا ده‌هام هه‌ركی خاوه‌نی نووسینگه‌ی چارچه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌ولێر به "وشه" ڕاگه‌یاند، له كوردستان به‌هۆی داخستنی سنوور و پێویست نه‌بوونی هاووڵاتییان به‌و دراوه، ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 675 لیره‌ی توركیا ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرێت.
پێویسته بگوترێ نرخی لیره له ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جۆراوجۆر له لایه‌ك و سیاسه‌ته‌كانی ناوخۆ له‌لایه‌كی تر دابه‌زیوه، ئه‌م دابه‌زینه‌یش به‌رده‌وامه.
نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به لیره له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 سه‌رووی 520 لیره بووه، سه‌ره‌تای 2018 بریتی بوو له 375 لیره. ئه‌و نرخه له ساڵی 2017 بریتی بووه له 280 لیره، له ساڵی 2015 بریتی بووه له 266 لیره و له ساڵی 2014 نرخه‌كه‌ی 200 لیره بووه.