لیوایه‌كى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى رای گه‌یاند، به‌یانى ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شاره‌دێى نوخه‌یب، به‌ڵاح حه‌شد هیچ زیانێكى ئاشكرا نه‌كردووه.
لیواى دووى سه‌ر به فرقه‌ى عه‌باس كه سه‌ر به مه‌رجه‌عییه‌ته، به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێى ئایار له
راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه، تیرۆریستانى داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شاره‌دێى نوخه‌یب له رۆژئاواى كه‌ربه‌لا.
داعش له بیابانى ئه‌نباره‌وه هێرشى كرده سه‌ر رۆژئاواى كه‌ربه‌لا
له راگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هێرشه‌كه له بیابانى ئه‌نباره‌وه كراوه و تیرۆریستان ویستوویانه له نوخه‌یب و كه‌ربه‌لا نزیك ببنه‌وه، به‌ڵام فرقه‌ى عه‌باس به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه و شه‌ڕ و پێكدادان دروست بووه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه هیچ زانیارییه‌كى تر‌ى له‌باره‌ى كوژرانى چه‌كدارانى حه‌شد و تیرۆریستان ئاشكرا نه‌كردووه.
له سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى رابردووه‌وه تیرۆریستانى داعش جموجووڵ و كاره تیرۆریستییه‌كانى خۆیان له عێراق زیاد كردووه، دوێنێش له چه‌ندان قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان له ئه‌نجامدا 41 چه‌كدارى حه‌شد كوژران و پێنج ته‌رمى تیرۆریستانیش جێ مابوون.
چاودێرانى سیاسى پێشبینى ده‌كه‌ن، رێكخراوى تیرۆریستى داعش بارودۆخی خراپى عێراق بكه‌نه هه‌لێك بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ى خۆیان.