بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ئاشكراى كرد، ئه‌و كاته‌ى به‌هۆى كۆرۆناوه له‌ژێر چاودێریى چڕ بووه، حكوومه‌تى به‌ریتانیا پلانى هه‌بووه ئه‌گه‌ر بمرێت بارى له‌ناكاو رابگه‌یه‌نێ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێى ئایار ئاژانسى
رۆیته‌رز كورته‌یه‌كى له دیمانه‌یه‌كى بۆریس جۆنسنى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى سه‌نى به‌ریتانی كردوویه‌تى.
جۆنسن: به مردنى من به‌ریتانیا بارى له‌ناكاو راده‌گه‌ینێ
بۆریس جۆنسن له دیمانه‌كه‌ى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و كاته‌ى به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا ته‌ندروستى تێكچووه، حكوومه‌تى به‌ریتانیا پلانێكى ته‌واوى داناوه بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى مردنى پێڕه‌وى بكات.
جۆنسن پلانه‌كه ئاشكرا ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات كه به مردنى ئه‌و، به‌ریتانیا به نیاز بوو بارى له‌ناكاو رابگه‌یه‌نێ. جۆنسن ده‌ڵێ، "ئه‌وان پلانێكى ستراتیجییان هه‌بوو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سیناریۆكه له شێوه‌ى مردنى ستالین، ساتێكى سه‌خت بوو من نكۆڵى له‌وه‌دا ناكه‌م".
له ناوه‌ڕاستى مانگى ئادارى رابردوو بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ته‌مه‌ن 55 ساڵ، به توندى تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوو، له ئه‌نجامدا خرایه ژێر چاودێرى چڕه‌وه، دواى چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه، رۆژى دووشه‌مى رابردوو ده‌ستى به كاره فه‌رمییه‌كانى خۆى كرده‌وه.