دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا، ناوه‌نده‌كانی خوێندن له دنیادا داخران، كوردستان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌زموونی نوێی خسته ڕوو بۆ درێژه‌دان به خوێندن. به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هه‌موو ورده‌كارییه‌ك ره‌چاو كراوه به ئۆنلاین و كه‌ناڵی ئاسمانی و ناوخۆیی، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی دانه‌بڕێ له خوێندن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی ئایار، زوهێر محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بۆ "وشه" رای گه‌یاند، قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌موو ئاسانكارییه‌كی بۆ قوتابیان كردووه، هه‌روه‌ها به سێ شێواز ده‌توانن سوودمه‌ند بن له وانه‌كان. وه‌ك زهێر روونی كرده‌وه، "ئه‌وانه‌ی ناتوانن له رێی ئۆنلاینه‌وه به‌شداری بكه‌ن، ده‌توانن له كه‌ناڵی ئاسمانی په‌روه‌رده‌یی وانه‌كان وه‌ربگرن".
ئه‌و پڕۆژه‌یه وه‌ك پاڵپشتی كاری ئه‌و قۆناغه‌ی ئێسته‌یه
سه‌رپه‌شتیاری قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی له كوردستان، زیاتر گوتی، هه‌ر قوتابییه‌ك نه‌یتوانی له رێی كه‌ناڵی ئاسمانیشه‌وه وانه‌كان بخوێنێت، كه‌ناڵی په‌روه‌رده‌یی له ئامێه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی ناوخۆیی هه‌یه و وانه‌كان په‌خش ده‌كرێن، واته هه‌موو ورده‌كارییه‌ك ره‌چاو كراوه.
"ئه‌و پڕۆژه‌یه وه‌ك پاڵپشتی كاری ئه‌و قۆناغه‌ی ئێسته‌یه، ئه‌و وانانه‌ی خوێنراون، ده‌خوێنرێنه‌وه" زوهێر وای گوت.
ئه‌وه له كاتێكدا به‌هۆی كۆرۆناوه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ نه‌فه‌وتێت، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاو بۆ ته‌واوكردنی خوێندن بدۆزنه‌وه.
ئه‌و ئه‌زموونه یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمى كوردستان پێڕه‌و ده‌كرێ كه یه‌كێكى تره له هه‌وڵه سه‌ركه‌وتووه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و رێ نادات خوێندنى قوتابیان بفه‌وتێت، یان دابڕێن له خوێندن و وانه‌كانیان.