كۆمپانیای شاومی ڕای گه‌یاند، یه‌كێك له ناوازه‌ترین به‌رهه‌مه‌كانیان خستووه‌ته بازاڕه‌وه كه له‌رووی هێز و دیزاینه‌وه گرینگییه‌كی زۆری پێ دراوه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می شاومی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای شاومی تازه‌ترین مۆبایلی جۆری "Mi Note 10 Lite"ی نمایش كرد كه ئه‌م مۆبایله بووه‌ته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك، چونكه هه‌م له‌ڕووی هێزه‌وه زۆر خێرایه هه‌میش له‌ڕووی كامێراوه زۆر به‌هێزه.
ئەوەی جێی سەرسامییە ئەوەیە بەهێزترین پاتریی بۆ دانراوە کە 5260 میلی ئەمپێرە
شاومی زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، مۆبایله‌كه خاوه‌ن دیزاینێكی زۆر جوانه و بووته جێی سه‌رنجی كڕیاران، له‌گه‌ڵیدا سیستمێكی خێرایی زۆر كه به پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆنی 730G كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی گه‌وره به قه‌باره‌ی 6.47 ئینج و روونی 4K كه ئه‌مه‌یش روونییه‌كی جوان ده‌دات به شاشه‌كه‌ی، جگه له‌وه‌یش ڕامی شه‌ش گێگایه له‌گه‌ل میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایت.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێگای سه‌رنجی كڕیاران ئه‌وه‌یه كه پاترییه‌كه‌ی 5260 میلی ئه‌مپێره كه یه‌كێكه له به‌هێزترین پاترییه‌كانی دنیادا و ده‌توانێ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خۆڕاگربێت، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 376 دۆلاریی ئه‌مه‌ریكی.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.