هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان وه‌ڵامی لامه‌ركه‌زییه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ سلێمانی ده‌ده‌نه‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكه‌ن سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بخرێته چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی لامه‌ركه‌زی و ئه‌وه به زیان بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌زانن.
كارزان سه‌لام پارێزه‌ری ڕاوێژكار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پرسی لامه‌ركه‌زی كه یه‌كێتی هێناویه‌تییه ئاراوه، ئه‌وه‌نده‌ی پرسێكی سیاسییه، پرسێكی یاسایی نییه، بووه‌ته چه‌كێكی سیاسی به‌ده‌ست هێزه‌كانی سلێمانییه‌وه، ئه‌و پرسه‌یش له ڕووی ئیداری و سیاسییه‌وه خزمه‌ت به هه‌ڵه‌بجه ناكات.
ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌درێ ڕه‌هه‌ندێكی سیاسی‌یان هه‌یه
روونیشی كرده‌وه كه لامه‌ركه‌زییه‌ت پێویستی به هه‌مواری یاساكان هه‌یه له په‌رله‌مان، به‌ڵام بیانه‌وێ هه‌ڵه‌بجه بخه‌نه سه‌ر سلێمانی جارێكی تر، ئه‌وه نه‌هێشتنی پارێزگاكه‌یه و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه قبووڵی ناكه‌ن.
"ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌درێ ڕه‌هه‌ندێكی سیاسی‌یان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ به‌غدا، بۆیه ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان له‌م پرسه‌دا زۆر هۆشیارانه مامه‌ڵه بكات". كارزان سه‌لام وای گوت.
لای خۆیه‌وه زینۆ كاكه‌یی چاودێری سیاسی به "وشه"ی گوت، پرسی لامه‌ركه‌زییه‌ت له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ورووژێنراوه، هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نییه، ئه‌و هه‌وڵانه ڕێكاری سیاسین و هه‌موو كاتێك له كوردستان ته‌نگژه هه‌بووبێت، ئه‌و تاقمه پشت له‌حكوومه‌ت ده‌كه‌ن و باس له لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌كه‌ن.
روونی كرده‌وه كه هاووڵاتییان ئه‌و پرسه‌یان لاپه‌سه‌ند نییه، ته‌نیا گرووپێكن لامه‌ركه‌زییه‌ت وه‌ك گوشارێكی سیاسی به‌كاری ده‌هێنن.
هاوكات عومه‌ر فارس چالاكی مه‌ده‌نی له هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پرسی لامه‌ركه‌زییه‌ت كاری لایه‌نێكی سیاسی نییه و ئه‌وه كاری حكوومه‌ته، ده‌بێت حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ئه‌و بڕیارانه بده‌ن به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ لامه‌ركه‌زییه‌ت به‌ده‌ست بێنن، بۆ قۆرخكاریی ئابوورییه.
روونی كرده‌وه كه هه‌ڵه‌بجه به‌یاسا بووه‌ته پارێزگا و نازانین لایه‌نێكی سیاسی چۆن داوا ده‌كات هه‌ڵه‌بجه بخاته‌وه سه‌ر سلێمانی جارێكی تر، "هه‌رگیز بڕیارێكی وا لای ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان قبووڵكراو نییه".
"تاقمێكی ناو یه‌كێتی داوا ده‌كه‌ن لامه‌ركه‌زی بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌یش له چوارچێوه‌ی ئه‌و لامه‌ركه‌زییه‌ته بێت، ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیش له هه‌ڵه‌بجه ئه‌و بابه‌ته‌یان قبووڵ نییه". عومه‌ر فارس وای گوت.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ