لیستێكی نوێی مووچە ڕاگەیەنرا

:: AM:11:11:12/05/2020 ‌
لیستێكی نوێی مووچە بڵاو كرایەوە و لەم هەفتەیە دوو شوێنی تر مووچە وەردەگرن.

 بەپێی ئەو خشتەیەی ئەمڕۆ سێشەم 12ـی ئایار دەست "وشە" كەوتووە، لەم هەفتەیە مووچەی دوو شوێن دابەش دەكرێت.

لە خشتەكەدا هاتووە، رۆژی چوارشەم مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش خەرج دەكرێت و رۆژی پێنجشەم مووچەی دەزگای ئاسایش خەرج دەكرێت.

دوای ئەوەی بەغدا جارێكی تر كێشەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروست كردەوە و بە بڕیارێكی سیاسیی رای گرت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا لەو داهاتەی كە لە بەردەستیەتی، مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات و بەگوێرەی سەرچاوەیەكی "وشە"یش دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.



وشە - رامیار جەواد