به‌غدا پلانی ئه‌مساڵی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیارانی بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردووه، له مانگی داهاتووه‌وه ده‌ست به وه‌رگرتنی گه‌نم له جووتیاران ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ـی ئایار، نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق پلانی خۆی بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵی جووتیاران بۆ ئێمه ڕه‌وانه كردووه.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌می ئه‌مساڵی گه‌نمی جووتیاران به‌راورد به ساڵی ڕابردوو زۆر زیاتر بێت
ڕوونی كرده‌وه، به‌پێی پلانه‌كه، بڕیاره له مانگی داهاتوو ده‌ست به وه‌رگرتنی گه‌نم له سایلۆكان له جووتیاران بكرێت، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به‌غدا ئه‌مساڵ چه‌ند تۆن گه‌نممان لێ وه‌رده‌گرێت.
نرخی گه‌نم بۆ ئه‌مساڵ دیاری كراوه، گه‌نمی پله یه‌ك به 560 و پله دوو به 480 و پله سێش به 420 هه‌زار دیناره؛ به‌پێی پێشبینییه‌كان، پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌می ئه‌مساڵی گه‌نمی جووتیاران به‌راورد به ساڵی ڕابردوو زۆر زیاتر بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ به‌غدا زۆرترین ڕێژه‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم