سه‌ركرده‌یه‌كى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سووتانى باره‌گاكانى ده‌كات و ده‌نگدانى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى به مسته‌فا كازمى، به خواردنى گوشتى مردوو وه‌سف ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ى ئایار، ئاماژه‌ى بۆ لێدوانێكى جه‌واد تڵێباوى كردووه كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانى میلیشیاى ئه‌هلى حه‌ق.
عه‌سائیب: ده‌نگدانى فه‌تح به كازمى وه‌ك خواردنى گوشتى مردووه
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى میلیشیاى ئه‌هلى حه‌ق هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه ئه‌گه‌ر جارێكى تر باره‌گاكانیان له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه بسووتێنرێت، ئه‌وا به توندى وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
عه‌سائیب له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تحدایه، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌یش ده‌نگى به حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا سه‌ركرده‌كه‌ى عه‌سائیب دژایه‌تى خۆى بۆ حكوومه‌تى كازمى ناشارێته‌وه.
جه‌واد تڵێباوى له لێدوانه‌كه‌یدا گوتوویه‌تى، گوایه فه‌تح به ناچارى ده‌نگى به كازمى داوه، ئه‌و كاره‌یش بژارده‌یه‌كى تاڵ بووه و وه‌ك خواردنى گوشتى مردوو بووه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه ده‌ڵێ، كازمى له‌لایه‌ن عه‌سائیبه‌وه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت ده‌ستى له كوشتنى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران هه‌بووه.
هه‌مان ماڵپه‌ڕ له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ راپۆرتێكى گۆڤارى فۆرین پۆلیسى كردووه، باسى له‌وه كردووه دواى مردنى سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ هه‌ژموونى ئێران له عێراق پاشه‌كشه‌ى كردووه.