ئەمەریكا زیاتر لە كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە چین قوربانی داوە

:: PM:04:33:13/05/2020 ‌

ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا لە دنیادا لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمەریكاش پشكی شێری ئەو قوربانییانەی وەرگرتووە بەشێوەیەك لەو وڵاتە هێندەی كۆی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە چین، خەڵك بە نەخۆشییەكە مردوون.

بەگوێرەی WORDOMETERS  لە دنیادا سەرووی چوار ملیۆن و 343  هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون كە لەو ژمارەیە 292 هەزاریان مردوون. ئەمەریكا زۆرترین قوربانی داوە وسەرووی 83 هەزار كەسی مردووە. ژمارەی تووشبووان لە ئەمەریكا گەیشتووەتە سەرووی ملیۆنێك و 408 هەزار كەس.

ئەمە لە كاتێكدایە لە چین كۆی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا كەمترە لە كۆی ژمارەی قوربانیانی كۆرۆنا لە ئەمەریكا و تاوەكوو ئێستە لە چین 82 هەزار و 926 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و سەرووی چوار هەزار و 600 نكەسیش بە كۆرۆنا مردوون.

چین یەكەم وڵات بوو ڤایرۆسەكە لێی سەری هەڵدا و دواتر بۆ ئێران و وڵاتانی تر گواستراویەوە. ڤایرۆسەكە كاتێك گەیشتە ئەمەریكا زۆر بە خێرایی بڵاو بوویەوە.

لە دوای ئەمەریكا، بەریتانیا لە ژمارەی قوربانیانی كۆرۆنا لە پلەی دووەم دێت
لە دوای ئەمەریكا، بەریتانیا لە ژمارەی قوربانیانی كۆرۆنا لە پلەی دووەم دێت كە سەرووی 32 هەزار كەس بەهۆی كۆرۆنا مردوون.
لە هەرێمی كوردستان تەنیا پێنج كەس بە كۆرۆنا مردوون و كەمتر لە 15  نەخۆش لە نەخۆشخانەكان ماون. بەهۆی ئەو رێوشوێنانەی حكوومەت هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە گرتیە بەرتوانی رێگری لەوە بكات خەڵكی كوردستان بەهۆی ڤایرۆسەكە گیانیان بكەوێتە مەترسییەوە.



وشە - سلێمان تاشان