هاوشانی ئه‌و دروشمه‌ی یه‌كێتی كه ده‌ڵێ "ده سه‌ربه‌رز به ئه‌ی هه‌ڤاڵی یه‌كێتی" ئێسته تاقمه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیان سه‌ربه‌رزی خۆیان به راده‌ستكردنه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش راگه‌یاند.
رۆژی 19ی ئایاری 2020 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو رێوشوێنێكی ته‌ناهی و ئیداری و به‌شێوه‌یه‌كی حزبی له‌گه‌ڵ پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك و هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان رێككه‌وت و 170 تیرۆریستی راده‌ست كردنه‌وه بۆ ئازادكردن، وه‌ك حه‌مه‌سوور دووشیوانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی، له حزووری راكان جبووریدا ددانی پێدا نا، دهستپێشخهرییهكهیش هی ئه‌وانه و به ئامۆژگاری هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی كراوه. له كاتێكدا هێشتا پێشمه‌رگه دیله‌كانی كه‌ركووك چاره‌نووسیان نادیاره و شاڵاوێكی تری ته‌عریب ده‌ستی پێ كردووه له‌و ناوچانه، بۆیه دیار نییه یه‌كێتیش نه‌یگوت، ئه‌مه بۆ ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی ئازاد گه‌ڵاڵی باوكی له كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌رنه‌چوو، به‌ڵام دواتر به پۆستی تر ڕازی كرا، ئێسته چووه‌ته ناو گرووپی تاقمه‌كه‌ی لاهوور
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی ئازاد گه‌ڵاڵی باوكی له كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌رنه‌چوو، به‌ڵام دواتر به پۆستی تر ڕازی كرا، ئێسته چووه‌ته ناو گرووپی تاقمه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی و له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ، ئه‌ویش وتاری بۆ ده‌نووسرێ و له په‌یجه‌كه‌ی بڵاوی ده‌كاته‌وه.
سه‌ركۆ ئازاد له‌و بابه‌ته‌ی ئه‌وجاره بۆی نووسراوه، باسی له راده‌ستكردنه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش كردووه و شانازی و سه‌ربه‌رزی خۆی بۆ ئه‌و كاره راده‌گه‌یه‌نێ.
ئه‌و به‌ئاشكرا ده‌ڵێ، "ئێمه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزی ده‌زانین و شانازی به راده‌ستكردنه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش ده‌كه‌ین".
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسیش له‌ناو یه‌كێتی به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن گرووپێكه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه زانیارییه‌كانیان بۆ ده‌نووسرێت و ئه‌وان ته‌نیا ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌یان له ئه‌ستۆیه.