به شێوهیهكى فهرمى سهرۆكى دیوانى پهرلهمان ناونووسینی پەرلەمانتارانى بۆ دەستبەرداربوونی ئارەزوومەندانە لە مووچەی خانەنشینی دەست پێكرد.
ئەوانەی کە ئامادەن دەستبەرداری مووچەی خانەنشینیان ببن ناوی خۆیان تۆمار بکەن
بهپێى ئهو نووسراوهى وێنهیهكى دهست "وشه" كهوتووه تێدا هاتووه، نوسینگەی سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان بە نووسراوی فەرمی داوا لە سەرجەم پەرلەمانتارانی کوردستان دەکات ئەوانەی کە ئامادەن ئارەزوومەندانە دەستبەرداری مووچەی خانەنشینیان ببن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
نووسراوەکە بە ژمارە 958/4/4 لە ڕۆژى پێنجشهم 21ى ئایار، بە واژۆی سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی سەرجەم پەرلەمانتارانی کوردستان کراوە.
له نووسراوهكه ئاماژە دراوە کە ئەو پەرلەمانتارانەی دەیانەوێت ئارەزوومەندانە دەستبەرداری مووچەی خانەنشینی بن لە مێژووى یهكى تهمووزى داهاتووهوه تاکو 30 ڕۆژى دواتر سەردانی دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن بەمەبەستی ناونووسینیان.