دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی ده‌كات و بیریان ده‌هێنێته‌وه كه 29 ساڵه هاوبه‌شی ئه‌و كارانه‌ن كه له حكوومه‌ت كراوه و پێیان ده‌ڵێ، ده‌تانه‌وێ گه‌نده‌ڵییه‌كانی سه‌ر شانی خۆتان لابه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئایار، دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له نووسینێكدا كه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی بڵاویان كردووه‌ته‌وه رای گه‌یاندووه، ۲۹ ساڵه هه‌رێم به شێوازێكی خراپ به‌ڕێوه ده‌برێ و كه‌لێنی گه‌وره دروست بووه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و بردنی سامانی گشتی وڵات له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌ستڕۆشتو و باڵا ده‌ستی حزبیه‌وه.
پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازی رێككه‌وتوون بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازی رێككه‌وتوون بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ئه‌وانه‌ی شه‌ریكی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌نده‌ڵی بوون دژایه‌تی گۆڕان ده‌كه‌ن و تا ۲٠۱٤ دوو بانكی ناوه‌ندی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه به شێوه‌یه‌ك ٤۳٪ لای یه‌كێتی بووه، ئێسته ده‌یانه‌وێ گه‌نده‌ڵییه‌كانی سه‌رشانی خۆیان لابه‌ن به دژایه‌تی كردنی گۆڕان و وای ده‌ربخه‌ن كه گۆڕان شه‌ریكی پارتییه.
دانا عه‌بدولكه‌ریم به‌بێ ناو هێنانی تاقمه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی ده‌ڵێ، ئێسته‌ش ئه‌گه‌ر پارتی حیسابی جارانتان بۆ بكات ده‌بنه‌وه به گوێڕایهڵهكهی جاران. ئه‌وه‌یش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه پارتی ئێسته حیساب بۆ ئه‌و تاقمه‌ی ناو یه‌كێتی ناكات و ئه‌وانیش له داخی ئه‌وه كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تی كوردستان.
وه‌ڵامی ئه‌و وه‌زیره‌ی گۆڕان له‌كاتێكدایه كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه چاكسازی ده‌كرێ، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیی رێگری لێ ده‌كرێ.