دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، ناوه‌ندێكى كولتوورى له شارۆكه‌ى چۆمانى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر سووتا و "وشه” هۆكارى سووتانى ئاشكرا ده‌كات .
ئه‌مڕۆ شه‌موو، زۆسك باڵه‌ك له ئه‌ندامانی ستافى ناوه‌ندى كلتوورى چۆمان به "وشه"ى راگه‌یاند" شه‌وی ڕابردوو له ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌هۆی شۆڕتی كاره‌با، به‌شێكی ناوه‌نده‌كه‌یان سووتا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌هه‌وڵی چالاكان و گه‌نجانی ناوچه‌كه و تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه توانرا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت. خۆشبه‌ختانه ئێسته ناوه‌نده‌كه سه‌لامه‌ته و ته‌نیا كه‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌كانى سووتاوه .
به‌گوته‌ی باڵه‌ك ناوه‌ندی كولتووری چۆمان، ناوه‌ندێكی ڕۆشبیری، كولتووری، فه‌رهه‌نگی، گشتییه و كار ده‌كات له‌پێناو خزمه‌تكردن به كار و چالاكی ژینگه‌یی و وه‌رزشی و هونه‌ری و ڕۆشنبیری گشتی له باڵه‌كایه‌تی.
له‌ماوه‌ی كه‌متر له دوو ساڵ ته‌مه‌نی ناوه‌نده‌كه، خزمه‌تێكی دیاری به سنووره‌كه و گه‌نجان كردووه له چالاكی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان، به شایه‌دی زۆربه‌ی چالاكان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه. ناوه‌نده‌كه بێلایه‌نانه كاری كردووه ورۆڵی هه‌بووه له پێشخستنی توانای مرۆیی. زۆسك باڵه‌ك ده‌ڵێ "دڵنیایی به خه‌ڵك و گه‌نجانى سنووره‌كه‌مان ده‌ده‌ین له ماوه‌یه‌كى نزیك ناوه‌نده‌كه‌مان رێك ده‌خه‌ینه‌وه و ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه به چالاكى جۆراوجۆر.
خۆشبه‌ختانه جگه له زیانی مادی، زیانی گیانی نه‌بوو.
له لایه‌كی تره‌وه عه‌مید عیماد رێكانى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران به " وشه "ى راگه‌یاند" دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، ئاگاداركرانه‌وه له هه‌بوونى رووداوێكى ئاگر و ده‌ستبه‌جێ تیمی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی چۆمان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و توانییان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ین و خۆشبه‌ختانه جگه له زیانی مادی، زیانی گیانی نه‌بوو.
له 22 – 7 – 2018 به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكێكى زۆرى ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى، له یادی راگواستنی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه بۆ ئۆردوگاى زۆره‌ملێكانی ئه‌وكاتى به‌عس، ناوه‌ندی كولتووری چۆمانی كرده‌وه،
چۆمان \ موڕشید برادۆستى