باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق راى گه‌یاند، كۆمه‌ڵه ئامێرێكى پشكنینى كۆرۆنایان به هه‌ولێر و به‌غدا و نه‌جه‌ف و به‌سره داوه، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر پاڵپشتى عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت.
باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ى ئایار
له راگه‌یه‌نراوێكدا، هاوكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ئاشكرا ده‌كات.
باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا: له پێشكه‌شكردنى هاوكاریى به‌رده‌وام ده‌بین
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، 25 ئامێری تاقیكردنه‌وه‌ى پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا به تاقیگه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و نه‌جه‌ف و به‌سره دراوه.
دووپاتی ئه‌وه‌یشى كردووه‌ته‌وه ئه‌و ئامێرانه تواناى تاقیگه‌كان له دیاركردنى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌هێز ده‌كه‌ن.
باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا باسى له‌وه كردووه كه 44 كۆمپیۆته‌رى تایبه‌ت به رووماڵكردنى پشكنینى په‌تاكه به عێراق داوه. دواتریش ده‌ڵێ ئه‌مه‌ریكا له پاڵپشتى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى په‌تاى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، چه‌ند وڵاتێك هاوكارییان پێشكه‌ش كردووه، چین و ئه‌مه‌ریكایش له ریزى ئه‌و وڵاتانه‌ن كه هاوكارییان پێشكه‌ش به هه‌رێم و به‌غدا كردووه.