پیاوێکی تر له‌ كوردستان تووشی کۆرۆنا بوو

:: PM:06:24:29/05/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوی کردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەست نیشانکرا.

لە پارێزگای دھۆك دەست نیشانکرا
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى ئایار، وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاندووه‌، كه‌ تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن 36 ساڵە و پیشەی پاسەوانە لە فڕۆکەخانەی به‌غدا، دانیشتووی شارۆكه‌ى سێمێلە لە پارێزگای دھۆك.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو، تووشبوەکە دوای گەڕانەوەی لە بەغدا پشکنینی تاقیگەیی بۆ کراوە، ده‌ركه‌وتووه‌ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.

شاه‌ینى باسه هه‌ر‌ ئەمڕۆ هەینی، تەندروستی دهۆک داوایەکی بەپەلەی ئاراستەی هاووڵاتییان کرد، ئەوانەی لە دوا 14 مانگەوە لە بەغداوە گەڕاونەتەوە، پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدەن.


وشە - محەمەد میران